لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان ناوى كاندیدانیان پێشكه‌شى كۆمسیۆن نه‌كردووه‌

هەواڵ / کوردستان :: 21/07/2018‌ :: 674‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عیسا عه‌بدولقه‌هار
به‌رپرسێكى كۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردن و راپرسى هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت، جگه‌ له‌ توركمان و مه‌سیحى و ئه‌رمه‌ن، حزبه‌كانى تری کوردستان ناوى كاندیدانیان پێشكه‌شى كۆمسیۆن نه‌كردووه‌.


شۆڕش ئیسماعیل، به‌ڕێوه‌به‌رى راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌کانى کۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردن و راپرسى هه‌رێم به‌دواڕۆژى راگه‌یاند "له‌سه‌ره‌تاى ئه‌م مانگه‌وه‌ كۆمسیۆن به‌ڕه‌سمى حزبه‌كانى به‌شداربووى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستانی ئاگاداركردۆته‌وه‌ كه‌ ناوى كاندیدانیان پێشكه‌شى كۆمسیۆن بكه‌ن، به‌ڵام جگه‌ له‌ توركمان و مه‌سیحى و ئه‌رمه‌ن، حزبه‌كانى تر وه‌ڵامیان نەداوەتەوە".

وتیشى "25ى ته‌موز، دواین واده‌ى وه‌رگرتنى ناوى كاندیدانى لایه‌نه‌كانه و تائێستا كۆمسیۆن له‌سه‌ر درێژكردنه‌وه‌ى واده‌كه‌ هیچ بڕیارێكى نه‌داوه‌".

بڕیاره‌ له‌ 30ى ئه‌یلولى ئه‌مساڵ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان به‌ڕێوه‌بچێت و بۆ ئه‌وه‌ش كۆمسیۆن ئاماده‌كارى ده‌كات.

كۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردنه‌كانى هه‌رێم، دواى وه‌رگرتنى ناوى كاندیده‌كان، سیڤى كاندیدان بۆ ده‌سته‌ى ده‌سپاكى هه‌رێم و ئه‌نجومه‌نى دادوه‌رى ده‌نێرێت، دواى ره‌زامه‌ندیان ناوى كاندیدان په‌سه‌نددەکات.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure