بورجی خه‌لیفه‌ ده‌بێته‌ ئاڵای چین

هەواڵ / جیهان :: 20/07/2018‌ :: 861‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
وه‌كو رێزێك بۆ سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكی چین، ره‌نگی بورجی خه‌لیفه‌ له‌ دوبه‌ی كه‌ به‌رزترین تاوه‌ره‌ له‌جیهاندا، گۆڕدرا بۆ ره‌نگی سوری ئاڵای چین.

دوێنێ پێنجشه‌ممه‌ شی جین بینگ سه‌رۆكی چین له‌ سه‌ردانێكی مێژووییدا كه‌ سێ رۆژ ده‌خایه‌نێت، گه‌یشته‌ ئیماراتی عه‌ره‌بی، كه‌ ئه‌مه‌ش یه‌كه‌م سه‌ردانی ده‌ره‌كییه‌تی له‌ دواى دوباره‌ هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی.

به‌پێی ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ، سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكی چین بۆ ئیمارات به‌ مه‌به‌ستی چه‌ند پرسێكی هاریكارییه‌ له‌ نێوان هه‌ردوو وڵاتدا.

له‌و سه‌ردانه‌یدا سه‌رۆكی چین له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئیمارات باس له‌ هاریكاری ستراتیژی بنیاتنانی نێوان هه‌ردوو وڵات ده‌كات، هه‌روه‌ها تاوتوێكردنی و رێككه‌وتن له‌سه‌ر پرسه‌ هه‌رێمیی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، رێككه‌وتن له‌چه‌ند بوارێكی دیكه‌دا وه‌كوو بازرگانیی، ئاڵوگۆڕی رۆشنبیریی و كۆمه‌ڵایه‌تی نێوان هه‌ردوو وڵات.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure