رێنمایى تایبه‌ت به‌ داشكاندنى خۆراك ده‌رده‌كرێت، فێڵ له‌ هاووڵاتیان كراوه‌

هەواڵ / ئابوری :: 20/07/2018‌ :: 1178‌ جار بینراوە

تاگ :: بازرگانی

دواڕۆژ، عیسا عه‌بدولقه‌هار
وه‌زاره‌تى بارزگانى و پیشه‌سازى هه‌رێم رێنماییه‌كى نوێى بۆ كردنه‌وه‌ى پێشانگاكانى كه‌لوپه‌لى خۆراك ده‌رده‌كات و رێگه‌ له‌و بارزگانانه‌ ده‌گرێت، كه‌ "فیڵ" له‌ هاووڵاتیان ده‌كه‌ن.

به‌پێى رێنمایى ژماره‌ه‌ (4999)ى وه‌زاره‌تى بازرگانى و پیشه‌سازى هه‌رێم، كه‌ دوێنى ده‌ركراوه‌، رێگه‌ له‌و بازرگانانه‌ ده‌گرێت، كه‌ "فێڵ" له‌ هاووڵاتیان ده‌كه‌ن و ئه‌و نرخانه‌ى له‌ پێشانگاكانى خۆراك دایده‌شكێن زۆر كه‌متره‌ له‌و نرخه‌ راسته‌قینه‌ى كه‌ له‌ پێشانگاكه‌دا داشكاندنى بۆ كراوه‌.

نه‌وزاد ئه‌دهه‌م، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى دیوانى وه‌زاره‌تى بارزگانى و پیشه‌سازى به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند "داوامان له‌ چاودێرى بازاڕو پارێزگاكان كردووه‌ رێگه‌ بگرن له‌و فێڵ و چه‌واشه‌كارییه‌ى له‌كاتى پێشانگاكان به‌رامبه‌ر هاووڵاتیان ده‌كرێت".

به‌پێى رێنماییه‌كه‌، ده‌بێت نرخى داشكاندن و رێكه‌وتى به‌رهه‌مهێنان و به‌سه‌رچوونى خۆراك بنووسرێت و ناشبێت ده‌سته‌واژه‌ى "داشكاندنى شێتانه‌، دایده‌خه‌ین و به‌زه‌ره‌ر ده‌فرۆشین" بۆ پێشانگاكان به‌كاربهێنرێت.

ده‌قى رێنماییه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى بازرگانى و پیشه‌سازى:
 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure