شارێكی كوردستان له‌ڕیزی شاره‌ گه‌رمه‌كانی جیهاندایه‌

هەواڵ / کوردستان :: 19/07/2018‌ :: 1549‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
به‌پێی وێستگه‌یه‌كی جیهانی، قه‌زای خانه‌قینی گه‌رمه‌سێری سه‌ر به‌ پارێزگای دیاله‌، له‌خشته‌ی شاره‌ گه‌رمه‌كانی جیهاندا بووە.


وێستگه‌ی (بلاسیر ڤیلی) لەویلایەتی‌ كالیفۆرنیای ئه‌مریكا، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ خشته‌یه‌كی بۆ گه‌رمترین 15 شاری جیهان بڵاوكرده‌وه‌، كه‌ لەماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا تۆمار كراوه‌.

به‌پێی ئه‌و خشته‌یه‌ی وێستگه‌ی بلاسیر ڤیلی، قه‌زای خانه‌قین پله‌ی چواره‌م بووه‌، كه‌ پله‌ی گه‌رمی له‌و شاره‌دا گه‌یشتۆته‌ 46،5ی سه‌دی.

هه‌ر به‌پێی ئه‌و خشته‌یه‌ی وێستگه‌كه‌، سێ شاری جه‌زائیر به‌رزترین پله‌ی گه‌رمییان له‌ جیهاندا تۆمار كردووه‌، كه‌ پله‌ی (47) و (47،2) و (47،6)یان به‌دوای یه‌كدا تۆماركردووه‌.
 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure