نیوه‌ى دانیشتوانى شارێکی هەرێم چه‌ند ڕۆژێك رووبه‌ڕووى كێشیه‌ك ده‌بنه‌وه‌

هەواڵ / کوردستان :: 19/07/2018‌ :: 3019‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عه‌لى حه‌مه‌ سه‌عید
به‌هۆی شكانی بۆری سه‌ره‌كی پڕۆژه‌ی ئاوی ئه‌حمه‌د ئاوا، له‌ %50 ى دانیشتووانى  پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ بێ ئاو ده‌بن، هاوكات به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاوی هه‌ڵه‌بجه‌ش ده‌ڵێت"تیمه‌كانیان سه‌رقاڵی چاككردنی شكاوییه‌كه‌ن و چاره‌سه‌ركردنى گرفته‌كه‌ن".


له‌ڕاگه‌یه‌نراوێكى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ئاوى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه‌ كه‌ وێنه‌یه‌كیان بۆ دواڕۆژ نێردراوه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌، به‌هۆی شكانی بۆری سه‌ره‌كی پڕۆژه‌ی ئاوی ئه‌حمه‌د ئاوا- زه‌ڵم، پێدانی ئاوی خواردنه‌وه‌ به‌و گه‌ڕه‌كانه‌ ڕاده‌گیرێت كه‌ له‌ئه‌حمه‌د ئاواوه‌ ئاویان پێده‌درێت.
 
له‌به‌شێكی‌ دیكه‌ی‌ ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، ڕاگرتنی‌ دابه‌شكردنی‌ ئاو له‌مڕۆ 19ی‌ 7ی‌ 2018وه‌ بۆ ماوه‌ی دوو ڕۆژ ده‌ستپێده‌كات و تیمه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌ش سه‌رقاڵی چاككردنی شكاوییه‌كه‌ و چاره‌سه‌ركردنى گرفته‌كه‌ن.
 
پرۆژه‌ى ئاوى زه‌ڵم - ئه‌حمه‌دئاوا، پێداویستى ئاوى خواردنه‌وه‌ بۆ نیوه‌ى دانیشتوانى شارى هه‌ڵه‌بجه‌ دابین ده‌كات.
 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure