دادگایەکی بریتانی تۆمەتی کوشتنی تێرێزا مەی دەداتە پاڵ کەسێک

هەواڵ / جیهان :: 19/07/2018‌ :: 933‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ
دوێنێ دادگایەکی شاری لەندەن پیاوێکی بریتانی تۆمەتبار کرد بە پلاندانان بۆ تیرۆرکردنی تێرێزا مەی، سەرۆک وەزیرانی بریتانیا لەڕێگەی تەقاندنەوەی بۆمبێکی چێندراوەوە و پاشان هێرشکردنە سەری بە چەقۆ یان دەمانچە.

دادگاکە نەعیم رەحمان (٢٠ ساڵ)ی لە باکوری لەندەن بانگهێشت کرد و تۆمەتی کاری تیرۆریستی رووبەڕوو کردەوە.

بە وتەی پۆلیسی لەندەن نەعیم رەحمان پلانی داڕشتووە لەکاتی گەیشتنی مەی بۆ بەردەم ئۆفیسەکەی لە ١٠ داونین سترییت بۆمبێک بتەقێنێتەوە و لەکاتی دروستبوونی ئاڵۆزیدا هێرش بکاتە سەر سەرۆک وەزیرانی بریتانیا و بیکوژێت.

دین هایدن، فەرماندەی دژە تیرۆر لە پۆلیسی پایتەخت وتی "باس لەکەسێک دەکەین کە دەیویست چەند کەسێک لە مەدەنی و پۆلیس بکوژێت یان بریندار بکات".

ساڵی رابردوو بریتانیا چوار هێرشی خوێناوی بەخۆیەوە بینی و رێگری لە ١٢ پلانی دیکەی هێرشبردن کردووە.

وەرگێڕانی: کامەران ئەحمەد   



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure