"دڕندەیەکی روت" شەقامەکانی ئەستەنبوڵ دەتۆقێنێت

هەواڵ / جیهان :: 19/07/2018‌ :: 10954‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
سێشەمەی رابردوو پۆلیسی تورکیا تەقەیان لە پیاوێکی گومانلێکراو کرد کە لە یەکێک لە شەقامەکانی شاری ئەستەنبوڵ بە روتی دەسوڕایەوە و رێبوارانی دەتۆقاند دوای ئەوەی تاوانێکی کوشتنی ئەنجام دابوو.


رۆژنامەی (حوڕییەت)ی تورکی بڵاویکردەوە، پیاوەکە کە بە (محەمەد بادیر ئویگون) ناسراوە چەقۆیەکی بەدەستەوە بوو هەڕەشەی لە رێبواران دەکرد لەسەر شەقامەکە و بە روتی دەسوڕایەوە دوای ئەوەی کەسێکی لە شوقەکەیدا لە گەڕەکی ئەیوب سوڵتان بە چەقۆ کوشتبوو.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردوە دوو پۆلیس هەوڵیانداوە دەستبەسەری بکەن، بەڵام ئەو بە هێرشبردن بە چەقۆکەی وەڵامی داونەتەوە و یەکێکیانی بریندارکردوە و پۆلیسەکەی دیکەش ناچاربووە تەقە لە قاچی گومانلێکراوەکە بکات و برینداری بکات.

رۆژنامە تورکیەکە بڵاویشیکردۆتەوە، دوای روداوەکە ئەفسەرە پۆلیسەکە و گومانلێکراوەکە دوای برینداربونیان گەیەندراونەتە نەخۆشخانە و لێکۆڵینەوە لە تاوانی کوشتنەکە دەستیپێکردووە.

وەرگێڕانی: کامەران ئەحمەد  



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure