مۆندیاڵى روسیا 2018؛ خه‌رجى و قازانجه‌كانى

هەواڵ / ئابوری :: 18/07/2018‌ :: 11318‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
به‌ڕێوه‌چوونى مۆندیاڵى 2018 بۆ روسیا هه‌ر رووداوێكى وه‌رزشى نه‌بوو، به‌ڵكو به‌هۆى هاتنى ملیۆنان گه‌شتیار بۆ ئه‌و وڵاته‌، قازانجێكى زۆرى بۆ ئابوورى روسیا هه‌بوو.


به‌پێى ئامارێكى یه‌كێتى گه‌شتوگوزارى روسیا، كه‌ ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 18ى ته‌مموز بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، مۆندیاڵى 2018 كه‌ بۆ یه‌كه‌مجاره‌ له‌ مێژوودا، روسیا به‌رێوه‌ى بردوه‌، 850 ملیار رۆبڵ (13.5 ملیار دۆلار) داهاتى هه‌بووه‌.

مایا لومیدزیه‌، سه‌رۆكى یه‌كێتى گه‌شتوگوزارى روسیا رایگه‌یاند "مۆندیاڵى 2018 زیاتر له‌ 850 ملیار رۆبل (13.5 ملیار دۆلار) داهاتى هه‌بووه‌، كه‌ ده‌كاته‌ 1% كۆى داهاتى گشتى وڵات و 220 هه‌زار ده‌رفه‌تى كاریشى ره‌خساند.

هاوكات (سیبر بانك) روسى ئاشكرایكرد، گه‌شتیارانى بیانى له‌ مۆندیاڵدا 5.1 ملیار دۆلاریان خه‌رجكردوه‌ زۆرترین خه‌رجیش له‌لایه‌ن گه‌شتیارانى ئه‌مریكاوه‌ بووه‌، كه‌ له‌ روسیا 90 ملیۆن دۆلاریان خه‌رجكردوه‌.

سه‌باره‌ت به‌ خه‌رجییه‌كانى مۆندیاڵ، سه‌رۆكى یه‌كێتى گه‌شتوگوزارى روسیا رایگه‌یاندوه‌، كه‌ خه‌رجییه‌كان 680 ملیار رۆبل (13.2 ملیار دۆلار) بوو، 390 ملیار رۆبڵ له‌ بودجه‌ى فیداڵى بۆ مۆندیاڵ ته‌رخان كرابوو 92 ملیاریش له‌ بودجه‌ى هه‌رێمه‌كان و 196 ملیار رۆبڵیش له‌ وه‌به‌رهێنانى كه‌رتى تایبه‌ت خه‌رجكراوه‌.
دۆلارێك = به‌63 رۆبڵ



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە