دوایین نرخى ئەمڕۆی دۆلار و تمه‌ن له‌بازاڕه‌كاندا

هەواڵ / ئابوری :: 18/07/2018‌ :: 1995‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 18ی ته‌مموزی 2018 له‌کاتی داخستنی بازاڕه‌كاندا، به‌هاى  دۆلار  و تمه‌ن کەمێک دابەزینیان به‌خۆه‌ بینى.


شاخه‌وان فه‌لاح، له‌ كۆمپانیاى په‌ى ماسته‌ر (PMC) له‌ سلێمانى به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند، پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ له‌ داخستنى بازاڕه‌كانى دراودا، به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر دینار کەمێک دابەزی و 100 دۆلار به‌ 120 هەزار و 450 دینار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا، له‌كاتێكدا له‌کاتی كردنه‌وه‌ى بازاڕدا 100 دۆلار به‌ 120 هەزار و 550 دینار بوو.

سه‌باره‌ت به‌ به‌هاى تمه‌ن وتى "تمه‌ن به‌رامبه‌ر دۆلار كه‌مێك دابه‌زى و 100 دۆلار به‌ 803.000 تمەن مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا، لەکاتی كردنه‌وه‌ى بازاڕدا 100 دۆلار به‌ 794.000 تمه‌ن بووو".
 
به‌گشتى ئه‌مڕۆ به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر به‌ دینار به‌مشێوه‌یه‌بوو:
- به‌كاتى كردنه‌وه‌ى بازاڕ نرخی 100 دۆلار بە 120 هەزار و 550 دینار.
- به‌كاتى داخستنی بازاڕ نرخی 100 دۆلار بە 120 هەزار و 450 دینار.

به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر تمه‌ن:
- كردنه‌وه‌ى بازاڕ : 100 دۆلار 794.000 تمه‌ن.
- داخستنى بازاڕ : 100 دۆلار 803.000 تمه‌ن



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure