پارتی به‌رپرسى ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى كه‌ركوك-گه‌رمیان دەگۆڕێت

هەواڵ / کوردستان :: 18/07/2018‌ :: 499‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عیماد جه‌باری
دوای گۆڕانكارییه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ئۆرگانه‌كانی سنوری پارێزگای سلێمانی، بڕیاریدا به‌ئه‌نجامدانی گۆڕانكاری له‌پۆستی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی كه‌ركوك – گه‌رمیان.


عه‌دنان كه‌ركوكی، وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی كه‌ركوك-گه‌رمیان-ی پارتی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 18ی ته‌موز، به‌ دواڕۆژی وت "مه‌كته‌بی سیاسی پارتی بڕیاریداوه‌ به‌گۆڕانگاریكردن له‌پۆستی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی كه‌ركوك–گه‌رمیان، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا نه‌چوه‌ته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌".

وتیشی "به‌پێی بڕیاره‌كه‌ سه‌ڵاح ده‌لۆ، به‌رپرسی ئێستای ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ ده‌گه‌ڕێته‌ بۆ ناو مه‌كته‌بی سیاسی، له‌شوێنه‌كه‌ی ئه‌و كه‌مال كه‌ركوكی داده‌نرێت".

وته‌بێژه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی كه‌ركوكی پارتی ره‌تیكرده‌وه‌ جگه‌ له‌و گۆڕانكارییه‌، به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی بڕیاری گۆڕانكاری له‌هیچ پۆستێكی دیكه‌ی كه‌ركوكی پارتی-دا درابێت.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure