به‌تۆمه‌تی ده‌ستدرێژی سێكسی بۆ سه‌ر كچێكی 12 ساڵ لەهندستان 18 کەس ده‌ستگیركران

هەواڵ / جیهان :: 18/07/2018‌ :: 54837‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، محه‌مه‌د نه‌جمه‌دین
ئاشكرابوونی رووداوی ده‌ستدرێژی سێكسی بۆ سه‌ر كچێكی 12 ساڵ له‌ لایه‌ن 18 پیاوه‌وه‌، هه‌رایه‌كی زۆری له‌ شه‌قامی هیندی دروستكرد و دادگاش ده‌ڵێت "تۆمه‌تباره‌كان گیراون و به‌منزیكانه‌ سزای شایسته‌ وه‌رده‌گرن". 


ئاژانسی رۆیته‌رز بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، 18 پیاو به‌ تۆمه‌تی دووباره‌كردنه‌وه‌ی ده‌ستدرێژی سێكسی بۆ سه‌ر كچێكی 12 ساڵ بۆ ماوه‌ی 7 مانگ، براونه‌ته‌ به‌رده‌م دادگای شاری چینای هندستان.

به‌پێی ئاژانسه‌كه‌، پۆلیسی شاره‌كه‌ ئاشكرایكردووه‌، له‌ نێوان گیراوه‌كاندا كارمه‌ندی پۆلیس، كرێكاری ئاسانسۆر و ئاو و ئاوه‌ڕۆ هه‌بوون كه‌ كاریانكردووه‌ له‌ بینایه‌كی نیشته‌جێبووندا كه‌ كچه‌كه‌ی تێدا فڕێدراوه‌. 

داتای رووداوه‌كان له‌ نوسینگه‌ی نیشتمانی تۆماركردنی تاوان له‌ هندستان ئه‌وه‌ نیشانده‌ده‌ن كه‌ زیاتر له‌ 100 تاوانی ده‌ستدرێی سێكسی ڕۆژانه‌ له‌ هندستان له‌ ساڵی 2016 تۆماركراوه‌، نزیكه‌ی 6 له‌و كچانه‌ ته‌مه‌نیان له‌ 12 ساڵ كه‌متر بووه‌. 

پۆلیس ئه‌وه‌شی ئاشكراكردووه‌ كه‌ پیاوه‌ هندییه‌كان كچه‌كه‌یان به‌ مادده‌ی بێهۆشكه‌ر بێهۆشكردووه‌ و دواتر بردویانه‌ته‌ شوقه‌یه‌كی به‌تاڵ له‌و بینایه‌ و ده‌ستدرێژی سێكسییان كردووه‌ته‌ سه‌ر. 

راپۆرته‌ ناوخۆییه‌كان ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كه‌ن كه‌ پیاوه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی ئاشكرانه‌بن، هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنیان كردووه‌ به‌چه‌قۆ له‌گه‌ڵ بڵاوكردنه‌وه‌ی ڤیدیۆی ده‌ستدرێژیكردنه‌كانی سه‌ری ئه‌گه‌ر كچه‌كه‌ به‌ كه‌س بڵێت. 

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی رابردوو، پۆلیسی هندستان توانی ئه‌و تۆمه‌تبارانه‌ بگرێت و به‌ تۆمه‌تی دەستدرێژی سێكسی و هه‌وڵی كوشتن و هه‌ڕه‌شه‌ بیانباته‌ به‌رده‌م دادگا.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure