ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ باشوری كه‌ركوك ئامر فه‌وجێك ده‌كاته‌ قوربانى

هەواڵ / کوردستان :: 17/07/2018‌ :: 696‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، محه‌مه‌د نه‌جمه‌دین 
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 17ی ته‌مموز له‌ ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی چێنراو له‌ باشوری كه‌ركوك ئامر فه‌وجێكی پۆلیسی فیدڕاڵی كوژراوه‌. 

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی پارێزگای كه‌ركوك رایگه‌یاند، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ بۆمبێكی چێنراو به‌ هێزێكی سه‌ر به‌ پۆلیسی فیدڕاڵی له‌ كاتی ئه‌نجامدانی پشكنین له‌ گوندی ئه‌بو نه‌جم سه‌ر به‌ قه‌زای داقوق (45 كم له‌ باشوری كه‌رك) ته‌قیوه‌ته‌وه‌. 

سه‌رچاوه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، "ته‌قینه‌وه‌كه‌ بووه‌ته‌هۆی كوژرانی ئامر فه‌وجی یه‌كه‌م له‌ لیوای 16ی پۆلیسی فیدڕاڵی". 

ئه‌وه‌یشخستووه‌ته‌ڕوو، هێزه‌كه‌ ته‌رمی فه‌رمانده‌كه‌یان بردووه‌ته‌ پزیشكی دادوه‌ری و په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ش له‌ رووداوه‌كه‌ كراوه‌ته‌وه‌. 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure