روسیا: ئاماده‌ین رێككه‌وتنه‌كانی پوتین و تره‌مپ له‌ هلسنكی جێبه‌جێبكه‌ین

هەواڵ / جیهان :: 17/07/2018‌ :: 524‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، محه‌مه‌د نه‌جمه‌دین 
وه‌زاره‌تی به‌رگری روسیا رایده‌گه‌یه‌نێت، ئاماده‌ن به‌شێوه‌ى كردارى رێككه‌وتنه‌كانی پوتین و تره‌مپ له‌ كۆبوونه‌وه‌ی لوتكه‌ی هلسنكی بخه‌نه‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌. 


ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 17ی ته‌مموز، لیوا ئیگور كوناشینكۆڤ، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری روسیا له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، وه‌زاره‌تی به‌رگری روسیا ئاماده‌یه‌ به‌شێوه‌یه‌كی كردارى ئه‌و رێككه‌وتنانه‌ی ڤلادمێر پوتین سه‌رۆكی روسیا و دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌ بواری ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی بخاته‌بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌ كه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌ی لوتكه‌ له‌ هلسنكی له‌سه‌ری رێككه‌وتوون. 

وته‌بێژه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، وه‌زاره‌تی به‌رگری روسیا ئاماده‌یه‌ ماوه‌ی رێككه‌وتنی "ستارت" له‌گه‌ڵ هاوڕێ ئه‌مریكییه‌كانی درێژبكاته‌وه‌، هاوكات ئاماده‌یی وڵاته‌كه‌شی بۆ هه‌ماهه‌نگیكردن له‌ سوریا و دۆسییه‌ هه‌نووكه‌ییه‌كانی دیكه‌ ده‌ربڕی. 

دوێنێ كۆبوونه‌وه‌ی لوتكه‌ له‌ نێوان تره‌مپ و پوتین له‌ كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی له‌ هلسنكی پایته‌ختی فنله‌ندا به‌ڕێوه‌چوو و تیایدا چه‌ند رێكه‌وتنێك واژۆكرا.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure