دواین نرخى دۆلار و تمه‌ن له‌بازاڕه‌كاندا

هەواڵ / ئابوری :: 17/07/2018‌ :: 2751‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 17ی ته‌مموزی 2018 له‌کاتی داخستنی بازاڕه‌كاندا، به‌هاى  دۆلار کەمێک دابەزی و تمه‌ن به‌جێگیریی مایه‌وه‌ و گۆڕانگارى بەسەردا نەهات.


شاخه‌وان فه‌لاح، له‌ كۆمپانیاى په‌ى ماسته‌ر (PMC) له‌ سلێمانى به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند، پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ له‌ داخستنى بازاڕه‌كانى دراودا، به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر دینار کەمێک دابەزی و 100 دۆلار به‌ 120 هەزار و 500 دینار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا، له‌كاتێكدا له‌کاتی كردنه‌وه‌ى بازاڕدا 100 دۆلار به‌ 120 هەزار و 550 دینار بوو.

سه‌باره‌ت به‌ به‌هاى تمه‌ن وتى "تمه‌ن به‌رامبه‌ر دۆلار به‌جێگیریی مایه‌وه‌ و 100 دۆلار به‌ 800.000 تمەن مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا، لەکاتی كردنه‌وه‌ى بازاڕیشدا به‌هه‌مان نرخ بوو".
 
به‌گشتى ئه‌مڕۆ به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر به‌ دینار به‌مشێوه‌یه‌بوو:
- به‌كاتى كردنه‌وه‌ى بازاڕ نرخی 100 دۆلار بە 120 هەزار و 550 دینار.
- به‌كاتى داخستنی بازاڕ نرخی 100 دۆلار بە 120 هەزار و 500 دینار.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure