رەگەزنامەی سلێمانی ئاگادارییەک بڵاودەکاتەوە

هەواڵ / کوردستان :: 17/07/2018‌ :: 237‌ جار بینراوە

تاگ :: سلێمانى

دواڕۆژ
ئەمڕۆ 17ی تەمموزی 2018 بەڕێوەبەرایەتی رەگەزنامەی پارێزگای سلێمانی دەربارەی وەرگرتنەوەی کارتی نیشتمانی ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە.

ده‌قی ئاگادارییه‌كه‌:

داواكارین له‌و هاووڵاتیانه‌ی كه‌ به‌رواری وه‌رگرتنه‌وه‌ی كارتی‌ نیشتیمانییان تا (٢٩/٧/٢٠١٨)یه‌ و له‌شوێنه‌كانی (سلێمانی‌ _ رانیه‌ _ هه‌ڵه‌بجه‌ _ دوكان _ بازیان _چوارقورنه‌ _ به‌كره‌جۆ _شارباژێر_ پشده‌ر - ھێرۆ- تانجه‌رۆ - ده‌ربه‌ندیخان - پێنجوین-حاجیاوا) كارتی نیشتمانیان پڕكردوه‌ته‌وه‌ سه‌دانی بنكه‌كانیان بكه‌ن.
رۆژانه‌ له‌ یه‌كشه‌ممه‌وه‌ تا پێنج شه‌ممه‌ له‌سه‌عات ( 2 ) پاشنیوه‌ڕۆ بۆ سه‌عات5 ئێواره‌ ده‌توانن سه‌ردانی‌ ئه‌و فه‌رمانگانه‌ بكه‌ن كه‌ مامه‌ڵه‌ی‌ كارتی‌ نیشتیمانیان لێكردوه‌ بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی‌ كارتی‌ نیشتمانیه‌كانیان‌.
‏‎پێداویستییه‌كانی وه‌رگرتنه‌وه‌ی كارتی نیشتمانیی...
‏‎1-ره‌گه‌زنامه‌ی‌ عیراقی‌
‏‎2-پێناسی‌ باری شارستانی‌
‏‎3-وه‌ێلی‌ وه‌رگرتنه‌وه‌ی‌ كارتی‌ نیشتیمانی



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure