ئێران لە دادگایی لاهای سكاڵا تۆمار دەكات

هەواڵ / جیهان :: 17/07/2018‌ :: 226‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ
وەزیری دەرەوەی ئێران ئاشكرای دەكات، بەهۆی بەرپرسیارێتیی ئەمریكا بەرامبەر گەڕانەوەی ئابڵۆقەكان بۆ سەر ئێران، حكومەتی تاران لە دادگای نێودەوڵەتیی لاهای سكاڵای لە دژی ئەمریكا تۆمار كردووە.


محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران، دوێنێ دووشەممە 16ی تەمووز، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر، نوسیوویەتی "ئەمڕۆ ئێران لە لاهای، دژ بە ئەمریكا و كردەوە نابەرپرسەكانی سكاڵای تۆمار كرد، چونكە دەبێت ڕێگریی بكرێت لەو كار و باوەڕە ناڕەوا و نالەبارانەی ئەمریكا كە یاسا نێودەوڵەتییەكان پێشێل دەكات".

بڕیارە گەمارۆكانی سەر ئێران لە سەرەتای مانگی ئاب-ەوە جێبەجێ‌ بكرێنەوە، بەڵام ئابلۆقەدانی نەوتی ئێران، كە كاریگەرترین گەمارۆكانی سەر ئەو وڵاتەن، لە مانگی تشرینی یەكەمەوە دەستپێدەكەن. 






created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure