دواین نرخى دۆلار و تمه‌ن له‌بازاڕه‌كاندا

هەواڵ / ئابوری :: 16/07/2018‌ :: 8829‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 16ی ته‌مموزی 2018 له‌داخستنی بازاڕه‌كاندا نرخى دۆلار به‌رامبه‌ر دینار دابه‌زینى به‌خۆیه‌وه‌ بینى و به‌هاى تمه‌نیش جێگیربوو.

شاخه‌وان فه‌لاح، له‌ كۆمپانیاى په‌ى ماسته‌ر (PMC) له‌ سلێمانى به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند، پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ له‌ داخستنى بازاڕه‌كانى دراودا، به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر دینار دابه‌زینى به‌خۆیه‌وه‌ بینى و 100 دۆلار به‌ 120 هەزار و 550 دینار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا، له‌كاتێكدا له‌ كردنه‌وه‌ى بازاڕدا 100 دۆلار به‌ 120 هەزار و 950 دینار بوو.

سه‌باره‌ت به‌ به‌هاى تمه‌ن وتى "تمه‌ن به‌رامبه‌ر دۆلار به‌جێگیریی مایه‌وه‌و 100 دۆلار به‌ 800.000 تمەن مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا، لە كردنه‌وه‌ى بازاڕیشدا به‌هه‌مان نرخ بوو".
 
به‌گشتى ئه‌مڕۆ به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر به‌ دینار به‌مشێوه‌یه‌ بوو:
- به‌كاتى كردنه‌وه‌ى بازاڕ نرخی 100 دۆلار بە 120 هەزار و 950 دینار.
- به‌كاتى داخستنی بازاڕ نرخی 100 دۆلار بە 120 هەزار و 550 دینار.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure