له‌ 15 ساڵى رابردوودا 10 هه‌زار كه‌س به‌ رووداوى هاتوچۆ مردوون

هەواڵ / کوردستان :: 16/07/2018‌ :: 170‌ جار بینراوە

تاگ :: میدیا

دواڕۆژ
دیارترین مانشێتى ژماره‌ى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 16ى ته‌مموزى به‌شێك له‌ رۆژنامه‌ كوردییه‌كان:

كوردستانى نوێ:

- وه‌زاره‌تى ناوخۆى عێراق بارى نائاسایى له‌ باشوور راگه‌یاند
  * یه‌كێتى و پارتى دۆخى عێراق تاوتوێ ده‌كه‌ن
  * وته‌بێژى حكومه‌تى عێراق: ویستێك هه‌یه‌ بۆ گۆڕینى ئاراسته‌ى خۆپیشاندانه‌كان
- له‌ كۆنفرانسى به‌راوردكاریى نێوان زمانى كوردى و عه‌ره‌بیدا 30 توێژینه‌وه‌ پێشكه‌ش ده‌كرێن
- میدیاى ئه‌ڵمانیا سه‌رزه‌نشتى دۆناڵد تره‌مپ ده‌كات
- تاى خوێنبه‌ربوون كۆنتڕۆڵكراوه‌
- تیروپشك بۆ لیسته‌كانى په‌رله‌مان ده‌كرێت
- ئێران له‌نێوان ئاو و ئاگردا .. ته‌نگیان پێهه‌ڵچنیه‌وه‌
- ئیسرائیل بنكه‌ى تیفۆر له‌ سوریا بۆردومان ده‌كاته‌وه‌ .. دیمه‌شق ده‌ڵێت فڕۆكه‌یه‌كمان پێكاوه‌
- كاریكاتێرستێكى كورد خه‌ڵات ده‌كرێت
- دراوێكى نوێ بۆ یادى ماندێلا

خه‌بات:
- به‌رپرسى نوسینگه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كانى پارتى: 25 هه‌زار ده‌نگ له‌ نه‌ینه‌وا به‌ده‌ستدێنینه‌وه‌
- د. مه‌حمود عوسمان: كێشه‌ى كورد له‌ عێراق كێشه‌ى میلله‌تێكه‌ نه‌ك كێشه‌ى حیزب و كه‌سێك
- خۆپیشاندان له‌ به‌سره‌وه‌ به‌ره‌و پارێزگاكانى دیكه‌ى باشوورى عێراق په‌ره‌یسه‌ند
  * حه‌یده‌ر عه‌بادى به‌ به‌ڵێنه‌كانى نه‌یتوانى خۆپیشاندان كۆتایى پێبهێنێت
  * خۆپیشانده‌ران په‌لامارى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى به‌سه‌ره‌یان دا و رووبه‌ڕووى ته‌قه‌ى هێزه‌ ئه‌منییه‌كان بوونه‌وه‌
- هه‌ڵبژارده‌ى فڕه‌نسا بووه‌ پاڵه‌وانى جامى جیهانى 2018ى رووسیا
- خاتوونێكى په‌رله‌مانتار: هه‌موو جۆره‌كانى زه‌واج له‌ شه‌ریعه‌تى ئیسلامدا جێگه‌ى ده‌بێته‌وه‌
- لایه‌نى سیاسى و ئه‌جێنداى ده‌ره‌كى سوارى شه‌پۆلى خۆپیشاندانه‌كان بوونه‌
- میدیاكانى ئه‌مریكا خۆپیشاندانى خه‌ڵكى باشوورى عێراق به‌ راپه‌ڕینى جه‌ماوه‌رى وه‌سف ده‌كه‌ن
- شنگالییه‌كان ده‌ڵێن، گه‌شبینین به‌ ژماردنه‌وه‌ى ده‌نگه‌كان به‌ ده‌ست
- دواى 32 ساڵى دیكه‌ ژماره‌ى دانیشتوانى جیهان ده‌گاته‌ 10 ملیار كه‌س
- ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وه‌ى لووتكه‌ى تره‌مپ و پوتین به‌ڕێوه‌ده‌چێت
- نه‌تانیاهۆ: بزووتنه‌وه‌ى حه‌ماس ده‌رگاى دۆزه‌خى له‌سه‌ر خۆى كرده‌وه‌
- له‌ شه‌ش مانگى یه‌كه‌مى ئه‌مساڵدا 1700 كه‌س له‌ ئه‌فغانستان كوژراون
- وه‌زاره‌تى دارایى بڕیارێكى نوێى له‌باره‌ى داهاتى وه‌زاره‌تى شاره‌وانییه‌وه‌ ده‌ركرد
- به‌هۆى دابه‌زینى ئاستى ئاوى ژێر زه‌وى له‌ ماوه‌ى 14 ساڵدا 100 بیرى ئاو له‌ هه‌ولێر وشكیان كردووه‌
- به‌هۆى نه‌خۆشییه‌كى نادیار 90%ى به‌روبومى ترێ له‌ناوده‌چێت
- پیسبوونى كه‌شوهه‌وا مه‌ترسى تووشبوون به‌ نه‌خۆشى شه‌كره‌ زۆر ده‌كات

رووداو:
- له‌ 15 ساڵى رابردوودا 10 هه‌زار كه‌س له‌ كوردستان به‌ رووداوى هاتوچۆ مردوون
- قوتابخانه‌ى گوندى كۆچۆ ده‌كرێته‌ مۆزه‌خانه‌
- ئه‌مریكا دوو لیواى دیكه‌ى پێشمه‌رگه‌ پڕچه‌ك ده‌كات
- به‌شێكى هێزه‌كانى حه‌شد له‌ كه‌ركوك كشانه‌وه‌
- بڕینى كاره‌با له‌ ئێرانه‌وه‌ عه‌رشى عێراقى هێناوه‌ته‌ له‌رزه‌
- ئاو .. ئامڕازێكى سیاسى به‌ده‌ست توركیاوه‌
- له‌ ماوه‌ى 4 ساڵدا 10 هه‌زار خانووى پلاستیكى له‌ كوردستان دامه‌زراون
- غازى سروشتیى رووسیا نێوانى ئه‌ڵمانیا و ئه‌مریكا تێكده‌دات

هه‌ولێر:
- خۆپیشانده‌ران: قبووڵ ناكه‌ین چیدیكه‌ وڵات بخرێته‌ خزمه‌تى چه‌ند كه‌س و گرووپێكه‌وه‌
  * خۆپیشاندانه‌كانى عێراق 8 پارێزگاى گرتۆته‌وه‌ و فراوانتر بوون
- په‌رله‌مانى كوردستان یاساى به‌كرێدانى خانووبه‌ره‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندى لایه‌نى كرێچى هه‌مواركرده‌وه‌
- به‌شێك له‌ هێزه‌ عێراقییه‌كان له‌ كه‌ركوك پاشه‌كشه‌ ده‌كه‌ن
- ئه‌مڕۆ تیروپشك بۆ ژماره‌ى لیست و قه‌واره‌ سیاسییه‌كان ئه‌نجام ده‌درێت
- رێگه‌نادرێت خۆراك و خواردنه‌وه‌ گازییه‌كان به‌ ئۆتۆمبێلى كراوه‌ بۆ ماركێته‌كان بگوازرێنه‌وه‌



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure