ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی كۆدەبێتەوە

هەواڵ / کوردستانی :: 16/07/2018‌ :: 595‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، سامان قوبادی
بڕیاره‌ سبەینێ سێشەممە ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ گفتوگۆكردن لەسەر ئەنجامدانی كۆنگرە و پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق كۆببێتەوە.

فەرید ئەسەسەر، ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە دواڕۆژی راگەیاند "سبەینێ سێشەممە ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی كۆدەبێتەوە، تێیدا باس لە پرسی بەستنی كۆنگرەی یەكێتی و كاتی ئەنجامدانی و چەند بابەتێكی ناوخۆیی حزب دەكرێت".

ئەسەسەرد وتیشی "قسه‌ له‌سه‌ر پرسی پێكهێنانی وەفدێك بۆ سەردانی لایەنەكان و هاوكات ناردنی وەفدێك بۆ بەغدا دەكرێت". 

ناوبراو ئاماژەی بەوەشكرد "خۆپیشاندان و ئاڵۆزیی ناوچەكانی خوارووی عێراق چوونی وەفدەكەی بۆ به‌غدا دواخستووە".



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure