دواڕۆژ، كۆچه‌ر عه‌لی
هه‌ریه‌كه له پارتى و یه‌كێتى پڕۆژه‌یه‌كى نیشتمانیان راگه‌یاند كه تایبه‌ته به به‌شداریكردن له حكومه‌تى داهاتووى عێراق و داواش له لایه‌نه كوردستانییه‌كانى براوه‌ى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراق ده‌كه‌ن بێنه ناو پڕۆژهكهیانهوه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 16ی ته‌مووزی2018، له‌سه‌ر ئاستی باڵا هه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان له هه‌ولێر كۆبوونه‌وه‌و تاوتوێی به‌رنامه‌ی هاوبه‌شی دانوستاندن له‌گه‌ڵ لایه‌نه عێراقییه‌كان و به‌شداریكردن له حكومه‌تى داهاتوو عێراق كرد.
دوای كۆتاییهاتنی كۆبوونه‌وه‌كه‌ش هه‌ریه‌كه له سه‌عدى پیره ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتى و مه‌حمود محه‌مه‌د ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسى پارتى له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا ناوه‌رۆكى كۆبوونه‌وه‌كه‌یان بۆ ده‌زگاكانى راگه‌یاندن خسته‌ڕوو.
مه‌حمود محه‌مه‌د، ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسى پارتى رایگه‌یاند، له كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆ جه‌ختیان له‌سه‌ر سه‌ردانى شاندى كوردى بۆ به‌غدا كردووه‌ته‌وه‌و پێیانباش بووه كورد به هێزێكى زۆره‌وه بچێته به‌غدا.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، ئێمه پێمانباشه چوار لایه‌نه‌كه‌و ئه‌وانه‌ى له هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراق براوه بوون نابێت به‌هۆى ره‌خنه‌گرتن له ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردن بایكۆتى به‌شداریكردن له حكومه‌تى داهاتووى عێراق بكه‌ن.
ئه‌ندامه‌كه‌ى مه‌كته‌بى سیاسى پارتى وتیشى "ئه‌و كاتانه‌ی كه شاندى به‌غدا هاتووه بۆ هه‌رێم پێشتر له‌گه‌ڵ یه‌كێتى هه‌ماهه‌نگیمان هه‌بووه كه چى باس ده‌كه‌ین و چۆن بڕیارده‌ده‌ین، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌رگاى گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هیچ لایه‌نێك داناخه‌ین و پارتى و یه‌كێتى هه‌ست به به‌رپرسیارێتى ده‌كه‌ن له‌به‌رامبه‌ر مافى خه‌ڵك".
هاوكات سه‌عدى پیره ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتى رایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ پارتى پڕۆژه‌یه‌كى نیشتمانى راده‌گه‌یه‌نن و داواش له لایه‌نه‌كانى تر‌ى هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌ن بێنه ناو پڕۆژه‌كه‌وه.
له‌باره‌ى ناوه‌رۆكى كۆبوونه‌كه پیره وتى "پڕۆژه‌كه خۆى ده‌بینێته‌وه له داخوازى خه‌ڵك، پرسى پێشمه‌رگه‌ی له حكومه‌تى داهاتووى عێراق، مافى هه‌رێمى كوردستان له ده‌ستوور به مادده‌ى 140یشه‌وه".
ئاشكراشیكرد، هه‌فتانه پارتى و یه‌كێتى كۆده‌بنه‌وه، بۆ ئه‌مه‌ش هه‌ردوولا لیژنه‌یان پێكهێناوه كه له كۆبوونه‌وه‌كاندا به‌شدار ده‌بن و دواتر كۆبوونه‌وه‌كه فران ده‌كرێت بۆ لایه‌نه‌كانى تر‌ى هه‌رێم.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، له كۆبوونه‌وه‌كه جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه كرایه‌وه كه ململانێكانى رابردوو له نێوان هه‌رێم و به‌غدا دووباره نه‌بێته‌وه، چونكه هیچ سودێكى بۆ هه‌ردوولا نه‌بوو.
هاوكات سه‌عدى پیره ده‌ڵێت "رێككه‌وتنى پارتى و یه‌كێتى بۆ ئه‌وه نییه ببنه یه‌ك حزب، به‌ڵكو رێككه‌وتنێكه له‌به‌رژه‌وه‌ندى خه‌ڵكه، چونكه هه‌موو جاره‌كان گه‌ر په‌یوه‌ندى نێوان یه‌كێتى و پارتى سارد بووبێت به‌رژه‌وه‌ندى خه‌ڵكى كوردستان له مه‌ترسیدا بووه".
له‌باره‌ى خۆپیشاندانه‌كانى عێراقیش وتى "له‌گه‌ڵ داخوازى خه‌ڵكداین، به‌ڵام ده‌بێت دام و ده‌زگاكانى حكومه‌ت پارێزراو بن".