وەزارەتی دەرەوەی تورکیا كشانه‌وه‌ى یه‌په‌گه‌ له‌ منبج ره‌تده‌كاته‌وه‌

هەواڵ / جیهان :: 16/07/2018‌ :: 498‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ئەمڕۆ دووشه‌ممه‌ 16ى تەمووز، لە بەیاننامەیەکدا هەواڵێکی ئاژانسی رۆیتەرزی سەبارەت بە پاشەکشەی یەپەگە لە شاری (منبج)ی سوریا ڕەتکردەوە.


چەند چەکدارێکی یەپەگە بە ئاژانسەکەیان راگەیاندووە "هەموو چەکدارەکانی یەپەگە پەڕیوەنەتەوە خۆرهەڵاتی روباری فورات و دوا راوێژکاریش کە لە شارەکەدا مابوونەوە منبجیان جێهێشتووە".

له‌وباره‌یه‌وه‌ وەزارەتی دەرەوەی تورکیا بەیانی ئەمڕۆ لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند "هەواڵەکە زیادەڕۆیی تێداکراوە، هێشتا پاشەکشەی تەواوەتی ئەنجامنەدراوە و پرۆسەی پاشەکشەکەش بەردەوامە و هەواڵی پاشەکشەی تەواوەتی یەپەگە راست نیە".

لەچەند مانگی رابردودا تورکیا و ئەمریکا گەیشتنە رێکەوتنێک بۆ چۆڵکردنی شارەکە لەلایەن یەپەگەوە و بۆ ئەو مەبەستەش سوپای تورکیا دەستی کردوە بە بڵاوکردنەوەی هێزەکانی لەدەوری منبج.

وەرگێڕانی: کامەران ئەحمەد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure