ئیسرائیل بۆردومانی پێگەیەکی ئێرانی لەسوریا کرد

هەواڵ / جیهان :: 16/07/2018‌ :: 185‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ
راگەیەندنەکانی سوریا بڵاویانکردەوە کە شەوی رابردوو 15ی تەمموزی 2018 ئیسرائیل هێرشیکردوەتەسەر چەند پێگەیەکی سەربازی لە پارێزگای حەڵەب و بەهۆیەوە 9 کەس کوژراون.
 

روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ، بڵاویکردەوە کە ئەو پێگەیەی بۆردومانەکەی ئیسرائیل گرتویەتییەوە سەنتەری دڵنیایی و پشتیوانی تایبەت بە سوپای پاسدارانی ئێران بووە.

کەناڵی سکای نیوز لەزاری سەرچاوەیەکەوە بڵاویکردەوە کە ئەو پێگەیەی بۆردومانکراوە دەکەوێتە نزیک فڕۆکەخانەی (النیرب)ی سەربازی لەنزیک شاری حەڵەب.

ئەمەش لەکاتێکدایە راگەیاندنی رەسمی سوریا شەوی رابردوو رایگەیاند کە موشەکەکانی ئیسرائیل یەکێک لە پگە سەربازییەکانی سوریای کردوەتە ئامانج و تەنیا زیانی ماڵی هەبووە.

بەڵام سەرچاوەکەی سکای نیوز زانیارییەکانی راگەیاندنی سوریای بەدرۆخستەوە و ئەوەی ئاشکراکردوە کە بۆردومانەکەی شەوی رابردوو 9 کەسی کوردوەتە قوربانی کە 6 کەسیان خۆبەخشی سوری بوون، بەڵام سیانەکەی دیکە ناسنامەیان دیارینەکراوە.

ئەم بۆردومانە لەکاتێکدایە کە ئیسرائیل دژی مانەوەی هێزە ئێرانییەکانە لەناو سوریادا و لەم دواییەدا چەندینجار ئیسرائیل پێگە سەربازییەکانی پاسدارانی ئێرانی لە سوریا بۆردومان کردوە.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure