ترەمپ بۆ كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ پوتین گه‌یشته‌ فنله‌ندا

هەواڵ / جیهان :: 15/07/2018‌ :: 282‌ جار بینراوە

دواڕۆژ ، محه‌مه‌د نه‌جمه‌دین 
دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مریكا ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 15ی ته‌مموزی 2018، به‌مه‌به‌ستی به‌ستنی یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ هاوتا روسییه‌كه‌ی، ڤلادیمێر پوتین، گه‌یشته‌ هلسنكی پایته‌ختی فینله‌ندا. 

ئاژانسی "تاس"ی روسی له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی "هلسنكی- ڤانت" بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ فڕۆكه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا گه‌یشتووەته‌ شارەکە، تره‌مپ و میلانیای هاوسه‌ری به‌ره‌و هۆتێلی "هیڵتن كلاستایانتوربا" بەڕێکەوتوون كه‌ ده‌كه‌وێتە كه‌نار ده‌ریای كه‌نداوی فنله‌ندی. 

بڕیاره‌ سبه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی نێوان سه‌رۆكی ئه‌مریكا و سه‌رۆكی روسیا له‌ كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی فنلەندا له‌ ناوه‌ڕاستی هلسنكی له‌ كاتژمێر یه‌كی پاشنیوەڕۆ به‌ڕێوه‌بچێت.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure