له‌ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌كابوڵ 10 كه‌س بوونه‌قوربانی

هەواڵ / جیهان :: 15/07/2018‌ :: 175‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ، محه‌مه‌د نه‌جمه‌دین 
له‌ ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌یه‌كی خۆكوژی له‌ كابوڵی پایته‌ختی ئه‌فغانستان، 6 كه‌س كوژران و 4 كه‌سی دیکەش گیانیان له‌ده‌ستدا. 

 

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 15ی ته‌مموزی 2018، ئاژانسی ئارینای ئه‌فغانی بڵاویكرده‌وه‌، له‌ ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌یه‌كی خۆكوژی له‌ كابوڵی پایته‌ختی ئه‌فغانستان 6 كه‌س كوژران و 4 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون. 

 

ئاژانسه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌ كه‌ ته‌قینه‌وه‌كه‌ له‌ نزیك بینای وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ روویداوه‌ له‌كاتێكدا كه‌ فه‌رمانبه‌ره‌كان ده‌وامیان ته‌واوبووه‌ و به‌ره‌و ماڵه‌وه‌ چوونه‌ته‌وه‌. 

 

چه‌ند راپۆرتێكی پشتڕاستنه‌كراوه‌ش هه‌ن كه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن له‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌داف 2 هاووڵاتی فڕه‌نسی به‌ سوكی برینداربوون. 

 

به‌پێی ئاژانسه‌كه‌، وته‌بێژی پۆلیسی ناوخۆ له‌ میانەی وته‌یه‌كیدا بۆ میدیاكان ئاشكرایكردووه‌ ته‌قینه‌وه‌كه‌ خۆكوژی بووه‌ و زانیاری زیاتری ئاشكرا نه‌كردووه‌.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure