پلەکانی گەرما دادەبەزن

هەواڵ / کوردستان :: 15/07/2018‌ :: 312‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، کۆچەر عەلی
به‌ڕێوه‌به‌راتى گشتى كه‌شناسى و به‌مه‌له‌رزه‌زانى هه‌رێم رایدەگەیەنێت، لە ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 15ى ته‌موز، بەدواوە کاریگەری لاوازی نزمە پاڵەپەستۆی دەریای ناوەڕاست لەسەر ناوچەکانی هەرێم دەبێت و پلەکانی گەرما دوو پلە دادەبەزن.


بژار ئەکرەم، بەرپرسی بەشی پێشبینییه‌كان لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێم بە دواڕۆژی راگەیاند "بەهۆی كاریگه‌ریى نزمە پاڵەپەستۆی دەریای ناوەڕاست لەسەر ئاسمانی هەرێمی کوردستان، لەچەند کاتژمێری داھاتوودا ئاسمانی ناوچەکانی باشوری ھەرێم و رۆژھەڵات و ناوچە سنورییەکان دەگۆڕێت لە نێوان نیمچە ھەوره‌وه‌ بۆ ھەوری تەواو".

وتیشی "بەهۆی ئەم نزمە پاڵەپەستۆیەوه‌ پلەکانی گەرما یەک پلە بۆ دوو پلە دادەبەزن، کاریگەری چڕی ھەوریش تا کاتەکانی ئێوارە بەردەوامدەبێت، دواتر بە شێوەی پەڵە ھەوری جیا جیا لەشەودا دەمێنێتەوە".

بەرپرسی بەشی پێشبینییه‌كان لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێم ئاماژەی بەوەشکرد، دابەزینی پلەکانی گەرما تا ئێوارەی رۆژی دووشەممە 16ی تەمووز بەردەوامدەبێت.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure