پەكەكە: توركیا قۆناغ بە قۆناغ باشوری كوردستان داگیردەكات

هەواڵ / کوردستان :: 15/07/2018‌ :: 584‌ جار بینراوە

تاگ :: كوردستانى

دواڕۆژ، ئاكۆ حەمەد رابی 
بەرپرسێكی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) ئاماژە بەوە دەكات توركیا دەیەوێت قۆناغ بە قۆناغ "باشوری كوردستان داگیربكات" و بۆ ئەو مەبەستەش پیلان و پلانی داڕشتووە. 

سەرحەد ڤارتۆ، وتەبێژی ئەنجومەنی پەیوەندییەكانی دەرەوەی پەكەكە بە دواڕۆژی راگەیاند، ئامانجی دەوڵەتی توركیا لەو سنوربەزاندن و هێرش و پەلامارانەیدا تەنها گەریلا نیە، بەڵكو ئامانج لێی "داگیركردنی باشوری كوردستان و لەناوبردنی گەلی كوردە". 

وتيشى، "توركیا دەیەوێت قۆناغ بە قۆناغ باشوری كوردستان داگیربكات و لەئێستاشدا لە سنوری ناحیەی سیدەكان بە درێژایی 27 كیلۆمەتر باشوری كوردستانی داگیركردوە و چەندین گرد و تەپۆلكە و بەرزایی لەژێر دەستیاندایە". 

ڤارتۆ باسی لەوەشكرد، ئەگەر پشتگیریی هێزێكی ناوخۆیی نەبێت توركیا هەرگیز ناتوانێت بستێك بێتە پێشەوە. 

وتیشی "گەریلا لە خەبات و تێكۆشان بەردەوام دەبێت و ناهێڵێت سوپای توركیا باشوری كوردستان داگیربكات، پەكەكەش بەرگریكردن لە هەموو پارچەكان بە ئەركی سەرشانی خۆی دەزانێت".  



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure