كۆنفرانسى به‌راوردكارى زمانى كوردى و عه‌ره‌بى به‌ڕێوه‌ده‌چێت

هەواڵ / کوردستان :: 15/07/2018‌ :: 127‌ جار بینراوە

تاگ :: میدیا

دواڕۆژ
مانشێت و ناونیشانى به‌شێك له‌ رۆژنامه‌كانى كوردستان كه‌ ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 15ى ته‌مموز بڵاوكراونه‌ته‌وه‌.


كوردستانى نوێ:
- په‌تاى هه‌ڵبژاردن و ده‌رئه‌نجامه‌كانى، كۆتاییهات .. هێزه‌كان خۆیان بۆ قۆناغى نوێ ئاماده‌ ده‌كه‌ن؟
- خۆپیشاندان و ناڕه‌زایى له‌ باشوور تا دێت په‌ره‌ده‌سێنێت
- كۆنفرانسى به‌راوردكارى زمانى كوردى و عه‌ره‌بى به‌ڕێوه‌ده‌چێت
- یوئێن داوایه‌ك ئاڕاسته‌ى ئه‌وروپا ده‌كات
- پاكستان .. نه‌واز شه‌ریف و كچه‌كه‌ى ده‌ستگیر ده‌كرێن
- بنه‌چه‌ى هه‌سارۆكه‌كان ئاشكرا ده‌كرێت
- هه‌ندێك كه‌س ئه‌مانه‌ نازانن .. زه‌وى ته‌خت نییه‌ و ته‌واو خڕیش نییه‌
- تره‌مپ، مێركل به‌ دارده‌ستى روسیا تۆمه‌تبار ده‌كات و ده‌شڵێت، كورد میلله‌تێكى مه‌زنه‌
- ته‌نگه‌ى هورمز له‌ چه‌قى ململانێكاندا
- ئاو، كاره‌با و بێكارى .. خۆپیشانده‌ران حكومه‌ته‌كه‌ى عه‌بادى شپرزه‌ ده‌كه‌ن

خه‌بات:
- دۆناڵد تره‌مپ: كورد گه‌لێكى مه‌زن و هاوپه‌یمانێكى وریا و زیره‌كى ئێمه‌ن و جه‌نگاوه‌رى بێ وێنه‌ن
- حكومه‌تى عێراق تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسیبووكى داخست
- سبه‌ى ..كۆمیسیۆن تیروپشك بۆ ژماره‌ى لیست و هاوپه‌یمانییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان ده‌كات
- هه‌موو لایه‌نه‌ عێراقییه‌كان چاویان له‌سه‌ر هه‌رێمى كوردستانه‌ بۆ ئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ كورد رێكبكه‌ون
- هێڵێكى شه‌مه‌نده‌فه‌ر ئیمارات و سعودیه‌ و ئه‌رده‌ن و ئیسرائیل پێكه‌وه‌ ده‌به‌ستێته‌وه‌
- دهۆك .. له‌ دوو رووداوى جیاوازدا چوار كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا
- كۆمپانیایه‌كى ئه‌مریكى لقێكى خۆى له‌ هه‌ولێر ده‌كاته‌وه‌
- كه‌لار .. بڕیارێكى نوێ له‌باره‌ى مۆلیده‌ ئه‌هلییه‌كانه‌وه‌ درا
- په‌روێز خان .. ده‌ست به‌سه‌ر زیاتر له‌ 13 تۆن ده‌رماندا گیرا
- ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانى كوردستان خوێندنه‌وه‌ بۆ چه‌ند پڕۆژه‌ یاسایه‌ك ده‌كات

ژیان:
- له‌ سنورى پارێزگاى دهۆك، 296 گوند چۆڵ ده‌كرێن
- نهێنییه‌كانى تێپه‌ڕاندنى یاساى هه‌ڵپه‌ساردنى ده‌سه‌ڵاته‌كانى سه‌رۆكى هه‌رێم
- ناكۆكى و كێشه‌ى ناوخۆیى له‌ناو هاوپه‌یمانى بۆ دیموكراسى و دادپه‌روه‌رى په‌ره‌ده‌سێنێت
- حزبه‌كانى رۆژهه‌ڵات دڵیان به‌ فشاره‌كانى تره‌مپ بۆ سه‌ر ئێران خۆشه‌
- بۆچى بارزانییه‌كان تێكه‌ڵى ئه‌وانى دیكه‌ نابن؟
- ئاراس ره‌ئوف، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى گه‌شه‌پێدانى پیشه‌سازى له‌ وه‌زاره‌تى بازرگانى: 70%ى به‌رهه‌مى كارگه‌كانى كوردستان بۆ خواروو ناوه‌ڕاستى عێراق ده‌ڕوات 
- له‌مه‌ودوا سه‌ما ده‌چێته‌ هه‌موو ماڵێك .. كه‌ناڵێكى تایبه‌ت به‌ سه‌ما له‌ هه‌رێمى كوردستان ده‌كرێته‌وه‌
- هه‌رێمى كوردستان دۆزه‌خێك بۆ 10 هه‌زار تووشبووى مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان

هه‌ولێر:
- له‌ باشوورى عێراقه‌وه‌ خۆپیشاندان و ناڕه‌زایى میللى به‌ره‌و به‌غدا په‌ره‌ده‌ستێنێ
  * داواى ئاو و كاره‌با و عه‌داله‌ت و هه‌لى كار و خزمه‌تگوزارییه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان و ده‌ستهه‌ڵگرتنى حكومه‌ت ده‌كه‌ن
- به‌ ئاماده‌بوونى نێچیرڤان بارزانى یادى رۆژى نیشتمانى فڕه‌نسا له‌ هه‌ولێر كرایه‌وه‌
- بابه‌كر زێبارى: پێشمه‌رگه‌ ئاماده‌یه‌ و سنووره‌كانى خۆى گرتووه‌ و هیچ مه‌ترسییه‌ك له‌سه‌ر ناوچه‌ كوردستانییه‌كان نییه‌
- سێ ملیۆن و 154 هه‌زار و 984 كه‌س له‌ كوردستان مافى ده‌نگدانیان هه‌یه‌
  * كۆمسیۆن داوا له‌ هاوڵاتیان ده‌كات سه‌ردانى ناوه‌نده‌كان بكه‌ن
- ئه‌مڕۆ یارى كۆتایى مۆندیال به‌ڕێوه‌ ده‌چێت
- ئه‌مریكا ده‌ستى نا به‌ رووى ئه‌وروپاوه‌ .. شه‌ڕه‌قازانجى ئه‌مریكا و یه‌كێتى ئه‌وروپا



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure