ئه‌ردۆغان بۆ پوتین: به‌ئامانجكردنی ئدلیب رێكکه‌وتنی ئه‌ستانه‌ تێكده‌شكێنێت

هەواڵ / جیهان :: 14/07/2018‌ :: 264‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، محه‌مه‌د نه‌جمه‌دین 
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیا به‌ ڤلادمێر پوتینی سه‌رۆكی روسا راده‌گه‌یه‌نێت، به‌ ئامانگرتنی ناوچه‌ی ئیدلیب له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی رژێمی سوریاوه‌، رێككه‌وتنی ئه‌ستانه‌ تێكده‌شكێنێت. 

ئاژانسی ڕۆیته‌رز ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 14ی ته‌موز له‌ زاری سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه‌ بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، ئه‌ردۆغان و پوتین په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنییان ئه‌نجاداوه‌، ئه‌م په‌یوه‌ندییه‌ش دوای ئه‌وه‌ دێت ڕۆژێ پێنجشه‌ممه‌ ڕژێمی سوریا ئاڵای نیشتمانییان له‌ ده‌رعا باشوری خۆرئاوای سوریا هه‌ڵكرد، كه‌ چه‌ند ساڵێکە به‌ده‌ست هێزه‌ شۆڕشگێڕه‌كانه‌وه‌ بووه‌. 

سه‌رچاوه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌، ئه‌ردۆغان نیگه‌رانی خۆی له‌ ره‌فتاری هێزه‌كانی ڕژێمی سوریا ده‌ربڕیوه‌ به‌رامبه‌ر به‌ خه‌ڵكی سڤیلی ئه‌و ناوچانه‌. 

سه‌رچاوه‌كه‌ ده‌شڵێت "ئه‌ردۆغان جه‌ختی له‌وه‌كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ مامه‌ڵه‌كردنه‌كان له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی سڤیلی ده‌رعا جێگه‌ی نیگه‌رانییه‌، ئه‌گه‌ر ڕژێمی دیمه‌شق به‌هه‌مانشێوه‌ ئیدلیب بكاته‌ ئامانج، كرۆكی رێككه‌وتنی ئه‌ستانه‌ به‌ ته‌واوه‌تی ده‌شێوێنرێت".  



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure