"سێ ملیۆن كارتی ده‌نگدان له‌ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراقدا ساخته‌ركراوه‌"

هەواڵ / عێراق :: 13/07/2018‌ :: 1024‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، محه‌مه‌د نه‌جمه‌دین 
سه‌رۆكی لیژنه‌ی به‌دواداچوونی راستییه‌كان له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێرق رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌ میانی هه‌ڵبژاردنه‌ په‌رله‌مانییه‌كه‌ی 12ی ئایاری رابردوودا، نزیكه‌ی 3 ملیۆن كارتی ده‌نگدان ساخته‌كراون. 


عادل نوری، سه‌رۆكی لیژنه‌ی به‌دواداچوونی راستییه‌كان له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ئه‌مڕۆ هه‌ینی 13ى ته‌موز، له‌ لێدوانێكدا بۆ میدیا عێراقییه‌كان رایگه‌یاندووه‌ "3 ملیۆن كارتی ده‌نگدان له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی پێشوودا ساخته‌كراوه‌".

وتوشیه‌تى "رێژه‌كه‌ له‌ 20% ی تێپه‌ڕاندووه‌". 

سه‌رۆكی لیژنه‌ی به‌دواداچوونی راستییه‌كان ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌ "بڕیاره‌كانی كۆمسیۆنی باڵا ئه‌وه‌بوون كه‌ هه‌ر وێستگه‌یه‌كی ده‌نگدان ڕێژه‌ی ساخته‌كاری تێیدا بگاته‌ 5% ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گیرێت و ئه‌گه‌ر ڕێژه‌كه‌ 20% تێپه‌ڕێنێت، ئه‌نجامه‌كانی ئه‌و وێستگه‌یه‌ هه‌ڵده‌وه‌شێنرێته‌وه‌".

ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو "تیمی دادوه‌ری ئه‌و بڕیارانه‌ی جێبه‌جێ نه‌كردووه‌". 

سه‌رۆكی لیژنه‌ی به‌دواداچوونی راستییه‌كان جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه‌، بڕوایان به‌ لێپێچینه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی پێشوو نییه‌، دانیش به‌ پێكهێنانی حكومه‌ت به‌ ئه‌نجامی ساخته‌دا نانێن. 

له‌ 3ی ته‌موزی 2018، كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان پڕۆسه‌ی ئه‌ژماركردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ست بۆ ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن له‌ چه‌ند وێستگه‌یه‌كی گومانلێكراو له‌ شاره‌كانی كه‌ركوك، هه‌ولێر، سلێمانی، به‌سره‌، میسان، زیقار، موسه‌نا، قادسیه‌ و واست راگه‌یاند. 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure