ئه‌لبوكه‌مال: 30 هاوڵاتى مه‌ده‌نى بوونه‌ قوربانى

هەواڵ / جیهان :: 13/07/2018‌ :: 7322‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ
ئه‌مشه‌وى رابردوو 12ى ته‌موز، به‌هۆى بۆردومانى فڕۆكه‌كانى هاوپه‌یمانى دژى داعش له‌ ناوچه‌ى ئه‌لبوكه‌مالى سنورى 30 هاوڵاتى مه‌ده‌نى بوونه‌ته‌ قوربانى و دەیان خانو روخان.


به‌پێى زانیارییه‌كان كه‌ كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر ئاشكراكران، هێرشه‌ ئاسمانییه‌كه‌ شارۆچكه‌ى ئه‌ل-باغوغ فوقانى و والسوسه‌ گرتووه‌ته‌وه‌ له‌ ڕۆژهه‌ڵاتى فوڕات له‌ ناوچه‌ى ئه‌لبوكه‌مال سه‌ر به‌ پارێزگاى دێره‌زور، به‌هۆیه‌وه‌ 30 هاوڵاتى مه‌ده‌نى كه‌ ژن و منداڵ-یشیان تێدایه‌ بوونه‌ته‌ قوربانى، ده‌یان كه‌سى تریش برینداربوون، ئه‌مه‌ سه‌ره‌ڕاى روخانى ده‌یان ماڵ.

له‌و باره‌یه‌وه‌ سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار كه‌ نه‌یویست ناوى بڵاوبكرێته‌وه‌ رایگه‌یاند "ژماره‌ى كوژراوه‌كان له‌ زیادبووندایه‌ به‌هۆى سه‌ختى برینى برینداره‌كانه‌وه‌".

وتیشى "به‌هۆى بۆردومانه‌كه‌وه‌ چه‌ندان خانوو له‌و دوو شارۆچكه‌یه‌ داڕوخاون و زیانێكى زۆرى ماڵى لێكه‌وتووه‌ته‌وه‌، ئه‌مه‌ سه‌ره‌ڕاى زیانه‌ گیانییه‌كان".



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure