به‌ هۆى سه‌ردانه‌كه‌ى تره‌مپ-ه‌وه‌ هاوڵاتیانى له‌نده‌ن ڕژانه‌ سه‌ر شه‌قام

هەواڵ / جیهان :: 12/07/2018‌ :: 1229‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ
سه‌رۆكى ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا به‌ سه‌ردانێكى فه‌رمى گه‌یشته‌ بریتانیا و بڕیاره‌ سه‌ردانى شاژنه‌ ئیلیزابێس بكات.


ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 12ى ته‌مموز،  دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكى ئەمریکا به‌ سه‌ردانێكى دوو ڕۆژه‌ گه‌یشته‌ له‌نده‌ن و له‌ فڕۆكه‌خانه‌وه‌ به‌ كۆپته‌ر گوازرایه‌وه‌ بۆ شوێنى نیشته‌جێبوونى باڵیۆزى ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌و وڵاته‌.

له‌گه‌ڵ گه‌یشتنى تره‌مپ ژماره‌یه‌ك له‌ دانیشتووانى له‌نده‌ن كه‌ ژماره‌یان له‌ نێوان 500 بۆ 600 كه‌س ده‌بوو له‌ نزیك شوێنى مانه‌وه‌ى تره‌مپ خۆپیشاندانیان ئه‌نجامدا، به‌و درووشمانەى به‌رزیانكرده‌وه‌ ڕه‌خنه‌بارانى تره‌مپ و شێوازى سیاسه‌تكردنه‌كه‌یان كرد.

هاوكات تیریزا مه‌ى، سه‌رۆك وه‌زیرانى بریتانیا له‌باره‌ى سه‌ردانه‌كه‌ى تره‌مپ-ه‌وه‌ كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانى سازدا و رایگه‌یاند "ئه‌م سه‌ردانه‌ ده‌بێته‌ هه‌لێك بۆ پته‌وكردنى په‌یوه‌ندییه‌ ئابوورییه‌كانى نێوان دوو وڵاته‌كه‌ و به‌هێزكردنى هاریكارى ئاسایش".

بڕیاره‌ تره‌مپ له‌ ماوه‌ى مانه‌وه‌یدا له‌ بریتانیا سه‌ردانى شاژنه‌ ئیلیزابێس، شاژنى وڵاتى بریتانیا بكات.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure