هاووڵاتییه‌ک له‌كاتی‌ كاركردندا گیانی له‌ده‌ستدا

هەواڵ / کوردستان :: 12/07/2018‌ :: 692‌ جار بینراوە

تاگ :: سلێمانى

دواڕۆژ
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئاشكراده‌كات ئه‌مڕۆ له‌شاری سلێمانی هاوڵاتییه‌ك له‌كاتی كاركردنیدا كه‌وتووەته‌ خواره‌وه‌و گیانی له‌ده‌ستداوه‌.


له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا له‌په‌یجی‌ تایبه‌تی‌ خۆی‌ له‌تۆڕی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ فه‌یسبوك بڵاویكردووەته‌وه‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ پۆلیسی‌ سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت "ئه‌مڕۆ 12ی ته‌مموز، له‌گه‌ڕه‌كی به‌ختیاری شاری‌ سلێمانی‌، هاوڵاتییه‌ك له‌كاتی كاركردنیدا كه‌وتووەته‌ خواره‌وه‌ و له‌ئه‌نجامدا گیانی له‌ده‌ستداوه‌".

پۆلیس ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌كات، دوای گه‌یشتنی هێزه‌كانی پۆلیس و تیمه‌ فریاگوزارییه‌كان، هاووڵاتییه‌كه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی سلێمانی گواسترایه‌وه‌، به‌ڵام به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه‌ گیانی له‌ده‌ستداوه‌.

له‌راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ى پۆلیسدا هاتووه‌ "هاووڵاتییه‌كه‌ ناوی (أ، ن، ر)ه‌و له‌دایكبووی 1981و پیشه‌ی كرێكار بووه‌و له‌كاتی كاركردنیدا له‌په‌یژه‌ی بینایه‌كه‌وه‌ كه‌وتووەته‌ خواره‌وه‌و دوای گه‌یاندنی بۆ نه‌خۆشخانه‌ گیانی له‌ده‌ستداوه‌.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure