گه‌وره‌ترین بانكى ژاپۆنى مامه‌ڵه‌ى دارایی له‌گه‌ڵ ئێران ده‌وه‌ستێنێت

هەواڵ / ئابوری :: 12/07/2018‌ :: 265‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
بانكى "میتسوبیشى یو ئێف جى"ى، كه‌ گه‌وره‌ترین بانكى ژاپۆنه‌ رایگه‌یاند، له‌ چوارچێوه‌ى پابه‌ندبوون به‌و سزایانه‌ى ئه‌مریكا دواى كشانه‌وه‌ى له‌ رێككه‌وتنى ئه‌تۆمى، به‌سه‌ر ئێراندا ده‌یسه‌پێنێت، گشت مامه‌ڵه‌ داراییه‌كانى له‌گه‌ڵ ئێراندا ده‌وه‌ستێنێت.


به‌پێى به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك كه‌ ئاژانسى هه‌واڵى رۆیته‌رز، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 12ى ته‌مموز لە راپۆرتێکدا ئاماژه‌ى پێكردوه‌، بانكه‌ ژاپۆنییه‌كه‌ به‌ كڕیارانى خۆى ئاگادارکردووەتەوە، كه‌ له‌ ماوه‌ى 180 رۆژدا، كه‌ له‌ مانگى تشرینى دووه‌مى داهاتوو كۆتایی دێت، پاكتاوى مامه‌ڵه‌كانیان بكه‌ن و هیچ مامه‌ڵه‌یه‌كیش له‌ دامه‌زراوه‌ دارییه‌كانى ئێراندا نه‌كه‌ن. 

بانكه‌كه‌ رونیكردووه‌ته‌وه‌، پێداچونه‌وه‌ به‌ سیاسه‌ت و بڕیاره‌كانیدا ده‌كاته‌وه‌، ئه‌گه‌ر ولایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانى ئه‌مریكا رێنمایی نوێ ده‌ربكات.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure