نوێترین زانیاری لەسەر گۆڕانکاری لەپلەکانی گەرمادا

هەواڵ / کوردستان :: 12/07/2018‌ :: 4109‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، نوسینگه‌ى هه‌ولێر
به‌ڕێوەبه‌رایه‌تى گشتى كه‌شناسى هه‌رێم ئاشكرایده‌كات، له‌ سبه‌ى هه‌ینیه‌وه‌ 13ی تەمموزی 2018 پله‌كانى گه‌رما 3 بۆ 4 پله‌ داده‌به‌زێت، ئه‌و كه‌شەش بۆ ماوه‌یه‌ك به‌جێگیریى ده‌مێنێته‌وه‌.


بژار ئه‌كره‌م، لێپرسراوى به‌شى پێشبینییه‌كان له‌ به‌ڕێوەبه‌رایه‌تى گشتى كه‌شناسى هه‌رێم به‌ دواڕۆژى ڕاگه‌یاند، له‌ ڕۆژى هه‌ینییه‌وه‌ دیسانەوە پلەکانی گەرما تا ئاستی 3 بۆ 4 پلە نزمده‌بێته‌وه‌ و له‌ هه‌فته‌ى داهاتووشه‌وه‌ پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو روو لەدابەزین دەکات، بەهۆی لاوازبوونی هاتنی تۆپەڵە هەوایەك لە دەریای رەشەوە بۆ باشوورى کوردستان.

ئاشكراشیكرد، له‌ هاوینى ئه‌مساڵ تاوه‌كو ئێستا تەنها یەك شەپۆلی گەرمای سەخت هاتووه‌ بەراورد به‌ ساڵانى رابردوو شه‌پۆله‌ گه‌رمییه‌كه‌ كه‌متره‌.

وتیشى "له‌و ماوه‌یه‌دا ئاسمان ساماڵ ده‌بێت و پێشبینیده‌كرێـت له 15ی ته‌مموزه‌وه‌ پلەکانی گەرما له‌ نێوان 40 بۆ 42 بێت، له‌ ناوچه‌ ده‌شتاییه‌كانیش له‌ 43 بۆ 44 پله‌ تێپه‌ڕناكات".



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە