تورکیا: لە ڤێلایەکی 100 ژوریدا 22 کەس دەستگیردەکرێن

هەواڵ / جیهان :: 12/07/2018‌ :: 14145‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
لە درێژەی ئۆپەراسیۆنەکەی پۆلیسی تورکیا بۆ سەر گروپەکەی عەدنان ئۆکتار،ى بانگخوازی دیاری تورک، لە ڤیلایەکی ئۆکتاردا کە لە 100 ژور پێکهاتووە 22 کەس دەستگیرکران.


ئێواره‌ى دوێنێ پۆلیس لە گەڕەکی (قەندیللی) لە شاری ئەستەنبوڵ هەڵیکوتایەسەر ڤیلایەکی ئۆکتار و لە ئەنجامدا 9 ژن و 13 پیاو کە لە ڤیلاکەدا بوون دەستبەسەرکران.

بە وتەی پۆلیس دوو کەس لەناو ڤیلاکەوە تا تەواوبونی فیشەکەکانیان تەقەیان لە پۆلیس کردووە و دواتر خۆیان بەدەستەوەداوە.

ئۆپەراسیۆنەکەی سەر گروپەکەی ئۆکتار دوێنێ لە چوار شاری تورکیا لەیەک کاتدا دەستیپێکرد و بۆ ئەو مەبەستە ١٢٠ شوێن دیاریکراون کە گومان دەکرێت لەلایەن ئەو گروپەوە بەکاربهێنرێت و ئۆپەراسیۆنەکە ده‌یانگرێتەوە و تائێستاش ئۆکتار و نزیکەی 200 کەس دەستبەسەرکراون.

لەمیانەی چاوپێکەوتنێکدا جەیلان ئۆزگول، یەکێک لەو ژنانەی لەلایەن ئۆکتارەوە بەکاردەهێنرا و پێش ماوەیەک توانی لە گروپەکە هەڵبێت رایگەیاند، بەشێکی زۆری ئەو کچ و ژنانەی لەناو گروپەکەدا بوون هەڵخەڵەتێنراون و لە ژوری تاکەکەسیدا کە دەرەوەیان لێقەدەغەکرابوو دەستبەسەرکرابون، تەنانەت نەخۆشخانەشیان لێ قەدەغە کرابوو. 

ئۆزگول دوای ئەوەی ساڵی رابردوو لە گروپەکە هەڵدێت زانیاری ورد لەبارەی گروپەکەوە بڵاودەکاتەوە و ڤیدیۆی هەڵهاتنەکەی لە میدیای تورکیا دەنگدانەوەیەکی گەورەی هەبوو. 

وەرگێڕانی: کامەران ئەحمەد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە