كۆبوونەوەی پارتی و یەكێتی بۆ هەفتەی داهاتوو دواخرا

هەواڵ / کوردستان :: 12/07/2018‌ :: 372‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ئاوارە حەمید
ئه‌گه‌رچى بڕیاربوو ئەمڕۆ كۆبوونەوەی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتی نشتیمانی كوردستان ئەنجام بدرێت، بەڵام كۆبونەوەكە بۆ هەفتەی داهاتوو دواخرا.


دوێنێ سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی مەكتەبی سیاسی یەكێتی بە دواڕۆژی راگەیاند، رۆژى پێنجشەممە هەردوو مەكتەبی سیاسی پارتی و یەكێتی كۆدەبنەوە و بۆ ئامادەكردنی كارنامەیەكی هاوبەش بۆ بەشداریكردنی لە حكومەتی داهاتووی عێراق.

به‌ڵام ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی یەكێتی، کە نەیویست ناوی ئاشکرابکرێت، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 12ى ته‌مموزى 2018 بە دواڕۆژی راگەیاند، بەهۆی ئەوەی بەشێكی شاندی پارتی دیموكرات لە كوردستان نین، بۆیە كۆبوونەوەكە دواخرا بۆ سەرەتای هەفتەی داهاتوو.

هەفتەی رابردوو یەكێتی پارتی كۆبوونەوە و بڕیاریاندا دوو لیژنە بۆ سەردانی بەغدا پێكبهێنن و لەگەڵ لایەنە شیعە و سوننەكان كۆببنەوە و بۆچوونی هەردوولایان لەسەر شێوازی بەشداریكردنیان لە حكومەتی داهاتووی عێراق بگەیەنێنن.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure