سعودیه‌ له‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان سكاڵایه‌ك له‌ دژى ئێران تۆمارده‌كات

هەواڵ / جیهان :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 364‌ جار بینراوە

تاگ :: ئێران

دواڕۆژ
ئاژانسی فه‌رمی سعودیه‌ هه‌واڵی سكاڵاكردن له‌ ئێرانی به‌ هۆی "پێشێلكردنی یاساكان و به‌زاندنی سنووری ده‌ریایی سعودیه‌"  بڵاوده‌كاته‌وه‌.

سایتی فارسی رادیۆ فه‌ردا  له‌ ڕاپۆرتیكدا بڵاویكرده‌وه‌، ریاز سكاڵاكه‌ی له‌ ئێران بردوه‌ته‌وه‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان، سه‌باره‌ت به‌ پێشهاته‌كانی ئه‌و سنوور به‌زاندانه‌ش هۆشداری داوه‌ته‌ ئێران.

به‌ گوێره‌ی ڕاگه‌یاندنی میدیا فه‌رمییه‌كانی سعودیه‌، ئێران به‌له‌مه‌كانی خۆی ڕه‌وانه‌ی ناوچه‌  نه‌وتییه‌كانی سنووری سعودیه‌ له‌ كه‌نداوى عه‌ره‌ب كردووه‌.

سعودیه‌ ده‌ڵێت، ئه‌و سنووردابه‌زاندانه‌ له‌ ساڵی 2016 و 2017 یش ڕوویداوه‌و سه‌ره‌ڕای ئاگاداركردنه‌وه‌ی تاران و نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، ئێران درێژه‌ به‌و سنوربه‌زاندنانه‌ ده‌دات.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە