بڕیارێک لەبارەی ماتۆڕسکیلەوە دەرکرا

هەواڵ / کوردستان :: 11/07/2018‌ :: 938‌ جار بینراوە

تاگ :: سلێمانی

دواڕۆژ، زریان محەمەد
قایمقامی سلێمانی رایدەگەیەنێت، دەست بەسەر تەواوی ئەو ماتۆرسكیلانەدا دەگیرێت كە سەرەتایان نییە و بە رێگای قاچاخ هاوردەكراون، یاخود دەبنە هۆی پیسكردنی ژینگە.


ئاوات محەمەد، قایمقامی قەزای مەڵبەندی سلێمانی بەدواڕۆژی راگەیاند "لەگەڵ نوێنەری هاتووچۆی سلێمانی و گومرگ و چاودێری بازرگانی و نەهێشتنی تاوان و ژوری بازرگانی و ژینگە و لیژنە هاوبەشەكاندا كۆبووینەوە بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی رێكخستنی مامەڵە و بەكارهێنانی ماتۆڕسكیل و لێكۆڵینەوە لەگەڵ خاوەنەكانیان".

وتیشی "دیاردەی بەكارهێنانی ماتۆڕسكیل بە شێوەیەكی نایاسایی بۆتە هۆی زۆربوونی روداوەكانی هاتووچۆ و زیادبوونی رێژەی تاوانەكان، ئەمە سەرەڕای بێزاری و گلەیی زۆری هاوڵاتیان بەوەی كە بە شێوەیەكی نەشیاو لە گەڕەك و كۆڵانەكاندا هاتووچۆ بەو ماتۆڕسكیلانە دەكرێت".


دەقی بڕیارەکانی قایمقامییەتی سلێمانی:
1-داخستنی تەواوی ئەو پێشانگایانەی ماتۆڕسكیل كە مۆڵەتی كاركردنیان نییە.
2-دەستبەسەردا گرتنی تەواوی ئەو ماتۆڕسكیلانەی كە پێشتر چەند جارێك ئاگاداركرابوونەوە و هیچ سەرەتایەكیان نییە، ئەوەش بە هاوبەشی لەگەل ئیدارەی قەزا‌و ناحییەكاندا.
3-جەختكردنەوە لەسەر بڕیارەكانی كۆبونەوەی رابردوو بەوەی كە پۆلیس و ئاسایش ئیجرائاتی یاسایی لەگەڵ ئەو ماتۆرسكیلانەدا بكەن.
4-بەپێی نوسراوی وەزارەتی ناوخۆ بەرێوبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی رێكاری پێویست لەگەڵ ئەو ماتۆرسكیلانەدا بگرێتە بەر كە لە گۆڕەپانی دەستبەسەردا گرتندان.
5-مامەڵەی یاسایی لەگەڵ ئەو ماتۆڕسكیلانەی كە سەرەتایان هەیە، بەڵام دەبنەهۆی پیسكردنی ژینگە و بێزاركردنی هاوڵاتیان.
6-هاوكات بڕیاردرا بەرێوبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی ئیجرائاتی توند لەگەڵ ئەو ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرانەدا بكات كە دوكەڵی زۆر دەكەن یان بەهۆی رژانی نەوت و گازەوە شەقامەكان پیس دەكەن، بۆ ئەوەش لەكاتیتازەكردنەوەی ساڵانەی ئۆتۆمبێلەكاندا خەخت لە مەرجەكانی توندوتۆڵی بكاتەوە و بە هاوبەشی بەرێوبەرایەتی ژینگەی سلێمانی سزای توندی ئەو ئۆتۆمبێلانە بدات كە دەبنە هۆی تێكدانی ژینگە.
7-لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی راسپێردرا لەگەڵ هێزە ئەمننییەكاندا كاری پێویست و بەپەلە بكات بۆ جێبەجێكردنی ئەو بڕیارانە.

 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure