نرخى نه‌وت كتوپڕ به‌رێژى 6% دابەزی

هەواڵ / ئابوری :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 1669‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ نرخه‌كانى نه‌وت له‌ بازاڕدا دابه‌زینى به‌خۆیه‌وه‌ بینى و ماوه‌ى زیاتر له‌شه‌ش مانگه‌ كتوپڕ نرخه‌كان، به‌وشێوه‌یه‌ دانه‌به‌زیوه‌، ئه‌وه‌ش به‌هۆى ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى هه‌نارده‌ى نه‌وتى لیبیا و زیادبوونى مه‌ترسیه‌كانى جه‌نگى بازرگانى نێوده‌وڵه‌تى كه‌ ئه‌مریكا رایگه‌یاندووه‌.


كاتژمێر 9:30 ئێواره‌ به‌كاتى هه‌ولێر نه‌وتى برێنت 6.39% هاته‌خواره‌وه‌ و به‌رمیلێك به‌ 73 دۆلار و 11سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا، له‌كاتێكدا له‌ كردنه‌وه‌ى بازاڕدا به‌رمیلێك به‌ 78.79 دۆلار بووه‌.

نه‌وتى خاوى خۆرئاواى تێكساسیش (WTI) به‌رێژه‌ى 5% هاته‌خواره‌وه‌ به‌رمیلێك به‌ 70.78 سه‌نت فرۆشرا.

نرخه‌كانى نه‌وت دواى ئه‌وه‌ هاته‌خواره‌، كه‌ دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى ئه‌مریكا هه‌ڕه‌شه‌ى زیادكردنى  تاریفه‌ى گومركى له‌سه‌ر هاورده‌ى كاڵاوشمه‌كى چین كرد، به‌هاى 200 ملیار دۆلار.  



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە