رێگانى وشكانى نێوان عێراق - لوبنان ده‌كرێته‌وه‌

هەواڵ / ئابوری :: 11/07/2018‌ :: 731‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
وه‌زاره‌تى پلانانى عێراق ئاشكراى ده‌كات، وه‌زیرى پلاندان له‌گه‌ڵ باڵیۆزى لوبنان له‌عێراق تاوتوێى كردنه‌وه‌ى رێگاى وشكانى نێوان عێراق و لوبنان كردوه‌، كه‌ به‌ خاكى سوریادا تێپه‌ڕده‌بێت، هه‌ردوولاش سوربوونى خۆیان له‌سه‌ر كردنه‌وه‌ى رێگاكه‌ دووپاتكردوه‌ته‌وه‌.


له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا، كه‌ ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه‌ 11ى ته‌مووز بڵاویكردوه‌ته‌وه‌، وه‌زاره‌تى پلاندانى عێراق رایگه‌یاندوه‌، سه‌لمان جومه‌یلى له‌گه‌ڵ عه‌لى دیب ئه‌لحه‌بحاب، كۆنسوڵى لوبنان له‌ گفتوگۆیان كردووه‌، سه‌باره‌ت له‌ كردنه‌وه‌ى هێڵى وشكانى (ته‌نه‌ف – وه‌لید -ترێبیل)ى نێوان لوبنان -عێراق، كه‌ به‌ناو خاكى سوریادا تێپه‌ڕده‌بێت و كردنه‌وه‌ى رێگه‌كه‌ش گرنگى زۆرى هه‌یه‌ بۆ ئاڵوگۆڕى بازرگانى نێوان هه‌ردوو وڵات، به‌تایبه‌تى بۆ گواستنەوەی به‌رهه‌مى كشتوكاڵى و هاتوچۆى گه‌شتیاران.
 
به‌یاننامه‌یه‌كه‌  رونیكردوه‌ته‌وه‌ هه‌ردوولا جه‌ختیان كردوه‌ته‌وه‌، كه‌ كارده‌كه‌ن بۆ زیادكردنى ئاڵوگۆڕى بازرگانى نێوانیان و لیژنه‌یه‌كى هاوبه‌شیشیان بۆ  ئه‌و مه‌به‌سته‌ پێكهێناوه‌.

به‌پێى به‌یاننامه‌كه‌ جه‌بحابیش رایگه‌یاندوه‌ "په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان به‌غدا و به‌یروت زۆر باشه‌و زۆر لایه‌نى ئه‌رێنى له‌نێوان هه‌ردوولا هه‌یه‌، كه‌ په‌یوه‌ندى نێوانمان به‌هێزده‌كات، به‌تایبه‌تى بواره‌كانى گه‌شتوگوزار، وه‌به‌رهێنان و ئاڵۆگۆڕى پسپۆرى و كردنه‌وه‌ى پێشانگانى بازرگانى هاوبه‌ش".

هه‌وڵه‌كانى عێراق بۆ كردنه‌وه‌ى هێڵى وشكانى نێوان لوبنان و عێراق، دواى ئه‌وه‌ دێت كه‌ عێراق دوو ده‌روازه‌ى نێوده‌وڵه‌تى له‌گه‌ڵ سوریا و ئه‌رده‌ن كرده‌وه‌.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure