ئاگرێک بەسەدان دۆنم دارستانی سروشتی هەورامانی سوتاند

هەواڵ / کوردستان :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 388‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عەلی حەمەسەعید
سەرلە ئێوارەی ئەمڕۆ ئاگرێکی بەهێز، سنوری چەند گوندێکی ناحییەی بیارەی سەربەپارێزگای هەڵەبجەی گرتەوەو بەوهۆیەوە سەدان دۆنم لە دارستانی سروشتی و لەوەڕگا و پوش و پاوانی سنورەکە سوتان.


زانیار عومەر، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی هەڵەبجە بە دواڕۆژی ڕاگەیاند "ئاگرەکە بەهۆکارێکی نادیار لە کاتژمێر چواری سەرلە ئێوارەوە سنوری چەمی بیارە وگوندەکانی دەرەقەیسەر و زەردەهاڵی سەربەناحیەی بیارەی گرتوەتەوە و بنکەی ئاگرکوژێنەوەی خورماڵ گەیشتونەتە شوێنی ئاگرەکەو بەرەو کۆنتڕۆڵکردنی دەچێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئاگرەکە سنورێکی بەرفراوانی گرتوەتەوەو تا ئێستا بە سەدان دۆنم لە دارستانی سروشتی و پوش و پاوان و لەوەرگای جوتیارانی سنورەکە سوتاوە.

وتەبێژەکەی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی هەڵەبجە داواشی لە هاوڵاتیانکرد، لەدوای کردنەوەی هەر ئاگرێک دڵنیابن لە کوژاندنەوەی پاشان جێگاکەیان جیبهێڵن، چونکە زۆربەی ئاگرەکان بەهۆی جیهێشتنی پاشماوەی ئاگرکردنەوەکانەوە دروست دەبن. 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە