ژماره‌يه‌ك روفاتى قوربانيانى شه‌ڕى عێراق و ئێران ئاڵوگۆڕكران

هەواڵ / عێراق :: 11/07/2018‌ :: 398‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
له‌ مه‌راسيمێكدا ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 11ی تەمموزی 2018، به‌ شێوه‌يه‌كى فه‌رمى ئاڵوگۆڕى روفاتى قوربانيانى شه‌ڕى نێوان عێراق و ئێرانى ساڵانى هه‌شتاكان، له‌ ده‌روازه‌ى مونزرييه‌ى سنورى نێوان عێراق و ئێران له‌ رۆژهه‌ڵاتى خانه‌قين به‌ڕێوه‌چوو.


عه‌ميد سادق جه‌عفه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رى ده‌روازه‌ى سنورى مونزرييه‌، به‌ دواڕۆژى راگه‌ياند "ليژنه‌يه‌كى هاوبه‌شى نێوان هه‌ردوو وه‌زاره‌تى به‌رگرى عێراق و ئێران هه‌يه‌، چه‌ند ساڵێكه‌ كار له‌سه‌ر ئاڵوگۆڕى ئه‌و روفاته‌نه‌ ده‌كه‌ن، كه‌له‌ خاكى خۆياندا ده‌يدۆزنه‌وه‌".

وتيشى "چه‌ندين جار له‌ ده‌روازه‌ى شه‌لامچه‌وه‌ ئاڵوگۆڕى روفاتى قوربانيان كراوه‌، ئه‌وه‌ يه‌كه‌مينجاره‌ پرۆسه‌ى ئاڵوگۆڕى رووفاتى قوربانيان له‌م ده‌روازه‌يه‌وه‌ ئه‌نجامده‌رێت".

ئاشكرايشيكرد، عێراق روفاتى 38 قوربانى ئێرانى كه‌ له‌ناوخۆى عێراقدا دۆزراونه‌ته‌وه‌ راده‌ستى ئێرانى كرده‌وه‌، له‌به‌رامبه‌ريشدا عێراق روفاتى 74 قوربانى وه‌رگرته‌وه‌ كه‌ له‌ناو خاكى ئێرانيدا دۆزراونه‌ته‌وه‌.

 

 

 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure