ناتۆ هاوكارى بۆ توركیا و چالاكیه‌كانى ئێران تاوتوێده‌كات

هەواڵ / جیهان :: 11/07/2018‌ :: 279‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ
لوتكه‌ى ناتۆ هاوكارى توركیا بۆ پاراستنى سنوره‌كان و چالاكییه‌كانى ئێران له‌ رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست تاوتوێ ده‌كات.


ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 11ى ته‌مموزى 2018 كۆبونه‌وه‌ى لوتكه‌ى ناتۆ له‌ برۆكسلى پایته‌ختى به‌لجیكا به‌ بڵاوكردنه‌وه‌ى به‌یاننامه‌یه‌ك كۆتایى هات.

له‌ به‌یاننامه‌ى كۆتایى كۆبونه‌وه‌كه‌دا هاتووه‌، به‌ڵێنیانداوه‌ هه‌موو هاوكارییه‌كى توركیا بكه‌ن و به‌ هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته‌ سنووره‌كانى باشورى توركیا له‌ هه‌ڕه‌شه‌كان بپارێزن.

ئه‌وه‌شهاتووه‌، چاودێرى چالاكییه‌كانى ئێران ده‌كه‌ن له‌ رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستدا و چالاكییه‌كانیان بوونه‌ته‌ جێى نیگه‌رانى.

ناتۆ راشیگه‌یاندووه‌، چالاكییه‌كانى ئه‌مدواییه‌ى روسیا بوونه‌ته‌ هۆى نزمبوونه‌وه‌ى ئاستى سه‌قامگیرى و ئاسایش.

ئه‌ندامانى ناتۆ رێكه‌وتوون له‌سه‌رئه‌وه‌ى بانگهێشتى مه‌قدۆنیا بكرێت بۆ ده‌ستپێكردنى دانوستانه‌كان بۆ بوونى به‌ ئه‌ندام له‌ رێكخراوه‌كه‌.

وه‌رگێڕانى: هونه‌ر كه‌مال  



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure