دابه‌زینى به‌هاى تمه‌ن گرفت بۆ بازرگانانی ئێران و كوردستان دروست ده‌كات

هەواڵ / ئابوری :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 1065‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، زریان محەمەد
ئەندامی ئەنجومەنی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌ دابەزینی بەھای تمەن به‌رامبه‌ر دۆلار  بازرگانانی سلێمانی زەرەرمەندی یەکەمن ئه‌و بازرگانانه‌ى ئێرانیش كه‌ قه‌رزدارى  بازرگاگانانى هه‌رێمن به‌هۆى هه‌مان كێشه‌وه‌ قه‌رزه‌كانیان ناده‌نه‌وه‌ .


حەمید عەبدوڵا، ئەندامی ئەنجومەنی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بەدواڕۆژی ڕاگەیاند "بازرگانانی ئێران کاتێک کاڵاوشمەکیان لە بازرگانانی سلێمانی کڕیوە، بە دۆلار بووە و کە ئێرانییەكانیش له‌ بازاڕه‌كانى ده‌یفرۆشنه‌وه‌ بە نەقد نییە، بەقەرزه‌، بۆ سێ مانگە و ھەندێک جاریش بارزگانه‌ ئێرانیه‌كان كاڵاكان بەقەرز له‌ بازرگانانی سلێمانی وەردەگرن و له‌ دابه‌زینى به‌هاى تمه‌ن به‌رامبه‌ر دۆلار گرفت بۆ هه‌ردوولا دروست ده‌بێت".

حه‌مید عه‌بدوڵا رونیكرده‌وه‌، ئەو بازرگانە ئێرانییەی کە دۆلار قەرزاری بازرگانەكانى كوردستانه‌، سێ مانگ پێش ئێستا باری بردووە ھەر دۆلارێک بەرامبەر 450 هەزار تمەن بووە، ئێستا یەک دۆلار بە 750 هەزار تمەنە ئەمەش وایکردووە، بازرگانە ئێرانییەکان نەتوانن قەرزەکانیان بدەنەوە، چونكە به‌رێژه‌ى 50% به‌هاى تمه‌ن دابه‌زیوه‌ زیانى زۆر ده‌كات و پارەکەی خۆشی ناگرێتەوە".

ڕاشیگەیاند "لەئێستادا بازرگانە ئێرانییەکان پاره‌یان نییە ئەو قەرزانە بدەنەوە و بازرگانە کوردەکانیش ئامادە نین بەنرخی ئەوکاتە تمەن وەرگرنەوە و باجەکەی بدەن".

بازرگانانی کورد بەدۆلار كاڵایان فرۆشتووە و بازرگانە ئێرانییەکانیش بەدۆلار کڕیویانە، بۆیە  لەئێستادا پارەی بازرگانە ئێرانییەکان کەمبۆتەوە بەتمەن توانایان نییە دۆلار بە نرخی ئەو کات بکڕن کە ھەر ١٠٠ دۆلارێک 450 هەزار تمەن بووە، بەڵام لەئێستادا بووە بە 750 ھەزار تمەن"

ئەندامی ئەنجومەنی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ئاماژە بەوەشدەکات "ھەر بازرگانێکی کورد پارەکەی بووبێت بەتمەن کە خۆی گۆڕیبێتی یان بە کاری بازرگانی بوبێت، ئەوە زیانی زۆری کردووە لەم کاتەدا".



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە