تابوتێكى دروستكراو له به‌ردى ره‌ش ده‌دۆزرێته‌وه
هەواڵ / زانست :: 11/07/2018 :: 498 جار بینراوە
دواڕۆژ
شوێنەوارناس و زانایانی بواری شوێنەوار و لێكۆڵینەوە لە كەلوپەلە شوێنەوارییەكان تابووتێكیان دۆزیوەتەوە كه مێژووەكەی دەگەڕێتەوە بۆ 2000 ساڵ لەمەوبەر.
مستەفا وەزیری، سكرتێری گشتی ئەنجوومەنی باڵای شوێنەواری میسر لە لێدوانێكدا ئاشكرایكرد، لە شاری ئەسكەندەرییەی میسر تابووتێكی لەبەرد دروستكراو لەژێر زەویدا دۆزراوەتەوە كه مێژووه‌كه‌ى دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی حكومڕانی ئەسكەندەری مه‌قدۆنى (ئەسكەندەری مەزن).
وتیشى، درێژی تابووتەكە 2.7 مەترە و پانییەكەی 1.52 مەترە و بەرزییەكەی 1.82 مەترە، تابووتەكە لە بەردێكی رەش دروستكراوە و لە قوڵییەكی زۆردا نێژراوە.
ئاماژە بۆ ئەوەشدەكات، لەناو تابووتەكەدا كەسێك بە جلوبەرگ و زێڕەوە نێژراوە، لەناو گۆڕەكەدا سەری كەسێك كە لە مەڕمەڕ دروستكراوە دۆزراوەتەوە، پێدەچێت سەری ئەو كەسە بێت كە ناشتوویانە و بە مەڕمەڕ دروستكراوە.
به‌پێى وته‌ى ئه‌و به‌رپرسه له‌ئێستادا شوێنه‌وارناسان و زانایانى بواره‌كه سه‌رگه‌رمى لێكۆڵینه‌وه‌ن به‌مه‌به‌ستى دۆزینه‌وه‌ى ورده‌كارى زیاتر له‌سه‌رى.
وەرگێڕانی: هونەر كەمال