وێنە: كچێكی باشووری كوردستان لەریزی یەپەژە شەهیدبوو

هەواڵ / کوردستان :: 11/07/2018‌ :: 209‌ جار بینراوە

تاگ :: عەفرین

دواڕۆژ، هانا چۆمانی
ناوەندی راگەیاندنی هێزەكانی پاراستنی ژنان (یەپەژە) ناسنامەی کچێکی خەڵکی باشوری کوردستانی ئاشکراکرد کە لە عەفرین شەهیدبووە، کچەکە ناوی بوشرا تۆفیق-ە و خەڵکی ناوچەی هەورامانە.


لە راگەیەنراوەکەی یەپەژەدا هاتووە، لەکاتی رووبەڕووبوونەوەكانی نێوان شەڕڤانان و سوپای توركیادا لە بەرخۆدانی عەفرین لەمانگی ئازار چوار شەڕڤان بەیەکەوە بەرگرییان کردووە.

بەپێی راگەیەنراوەكە، لەو بەرگریكردنەدا هەر چواریان شەهیدبوون و یەکێکیش لەوان (بوشرا تۆفیق)ی خەڵکی باشوری کوردستانە کە نزیکەی چوار ساڵ لە ریزی شەڕڤانان خەباتی کردووە.

هەر لە راگەیەنراوەکەی ناوەندی ڕاگەیاندنی یەپەژەدا هاتووە، بوشرا ناسراو بە (کانی دەنیز خورماڵی) لە ئازاری ئەمساڵ لە شێراوەی سەر بە عەفرین، لە گوندی برج حەیدەر، لە شەڕێکی سەختی نێوان سوپای توركیا و شەڕڤانان شەهیدبووە.

لە راگەیەنراوەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو، بوشرا لەدایکبووی ساڵی ١٩٩٠ی گودنی یاڵانپێی قەزای خورماڵی ناوچەی هەورامان بووە.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure