لە دوو كابینەدا ملیارێك و 500 هەزار دۆلار بۆ كارەبا خەرجكراوە

هەواڵ / ئابوری :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 60‌ جار بینراوە

تاگ :: ئابوری

دواڕۆژ
دیارترین مانشێتی ئابوری بەشێك لە رۆژنامە كوردییەكان بۆ ئەمڕۆ چوارشەممە.


كوردستانی نوێ‌:

- ئەردۆغان زاواكەی دەكاتە وەزیری دارایی .. لیرەی توركیش لە دابەزینی نرخەكەی بەردەوامە
- یەكەم پرۆژەی كاری دەستی خانمان نمایشكرا
- گۆڤارێكی نێودەوڵەتی راپۆرتێك لەبارەی رەوشی بازرگانی و وەبەرهێنان لە كوردستان ئامادە دەكات
- ئێران 300 ملیۆن یورۆ لە ئەڵمانیا وەردەگرێت
- جەنگێكی بازرگانیی نێودەوڵەتی بەڕێوەیە

خەبات:
- رەوشی موسڵ خراپە و كۆمەكی وڵاتانیش كاریگەر نەبووە
- وەكو وەڵامدانەوەیەك بۆ ئەو هێرشانەی كە فەلەستینییەكان ئەنجامی دەدەن ئیسرائیل سزا بەسەر كەرتی غەززە و حەماسدا دەسەپێنێت
- چین 20 ملیار دۆلار وەك قەرز بە وڵاتانی عەرەبی دەدات
- ئێران هەڕەشەی داخستنی گەرووی هورمز دەكات
- گەرمیان .. بەروبومی ژمارەیەك كێڵگەی كشتوكاڵی قەدەغەكرا
- كومپانیا روسنەفت دێ‌ دەست ب لێگەریان و بەرهەمئینانا پترولێ‌ كەت

ئاژانس:
- بەغدا وردبینی لە مووچەی سەرجەم وەزارەتەكانی هەرێم تەواو كردوە
- سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بۆ ئاژانس: دەبێت پارەی پترۆدۆلاری نەوت بۆ پڕۆژەكانی سلێمانی سەرف بكرێت 
- لە دوو كابینەدا ملیارێك و 500 هەزار دۆلار بۆ كارەبا خەرج كراوە 

هاوڵاتی:
- سەعد حەدیسی، وتەبێژی حكومەتی عێراق بۆ هاوڵاتی: كۆتایی مانگ، 317 ملیار دینارەكە بۆ هەرێم دەنێرین
- گازی سروشتی هەرێم بەرەو ئەوروپا

هەولێر:
- 1300 كۆمپانیای توركی چاویان لە لێكنزیكبوونەوەی زیاتری ئەنقەرە و هەولێرە

وشە:
- پێشهاتە نوێییەكانی وزەی دنیا سەنگی كوردستان قورستر دەكات
- ئەمساڵ پێوەری زیرەك دەبەسترێت
- زیان لێكەوتوانی بومەلەرزە هەشت مانگە چاوەڕوانی قەرەبوو دەكەن



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە