جەبار یاوەر: تائێستا بەفەرمی لەگەڵ بەغدا باسی گەڕانەوەی پێشمەرگە نەكراوە

هەواڵ / کوردستان :: 11/07/2018‌ :: 541‌ جار بینراوە

تاگ :: پێشمەرگە

دواڕۆژ، زریان محەمەد
ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە رایده‌گه‌یه‌نێت، هیچ كۆبونه‌وه‌یه‌كى فه‌رمى بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى پێشمه‌رگه‌ بۆ كه‌ركوك نه‌كراوه‌.


جەبار یاوەر، ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە ئەمڕۆ چوارشەممە 11ى ته‌مموزى 2018 لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا لە سلێمانی رایگەیاند "تائێستا ھیچ کۆبوونەوەیەکی فەرمی لەنێوان حکومەتی ھەرێم و بەغدا نەکراوە دەربارەی ئەو میکانیزمەی پێش ساڵی ٢٠١٤ لە کەرکوک ھەمانبووە بۆ پاراستنی ناوچەکان بەھاوبەشی".

وتیشى "ئێمە جەختدەکەینەوە لەسەر ئەو میکانیزمەی ھەمانبووە و ئامادەین بۆ پاراستنی ماڵ و گیانی خەڵک لەھەموو ناوچەکانی ئیدارەی دەرەوەی ھەرێم".

یاوه‌ر هێمای بۆ ئەوەشكرد، هەر كاتێك پێشمەرگە چووەوە ئەو ناوچانەی وەك دیالە و سەڵاحەدین و کەرکوک و دیبەگە و قەرەچوغ و دەشتی نەینەوا کە سەر بە موسڵن، بەشداری پاراستنی هێمنی ئەو ناوچانە دەكەین.

به‌رپرسه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "داواکاری ئێمە جێبەجێکردنی کاری ھاوبەشە لە نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی بەرگری فیدراڵ".



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure