دواڕۆژ، عیسا عه‌بدولقه‌هار
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاروباری پاراستنی ته‌ندروستی هه‌ولێر رایده‌گه‌یه‌نێت، چه‌ندین تیمی تایبه‌تی گهڕۆكیان بۆ چاودێریكردن و وه‌رگرتنی نموونه‌ی ئاو له‌گشت سه‌رچاوه جۆراوجۆره‌كان و كارگه‌كانی ئاوی خواردنه‌وه بۆ ئه‌نجامدانی پشكنینی تاقیگه‌ی فیزیایی و به‌كتریۆلۆجی و كیمیایی بۆ دڵنیابوون له جۆره‌كه‌ی وه‌رگرتووه و ده‌ركه‌وتووه ئاوی خواردنه‌وه‌ی هه‌ولێر كێشه‌ی نییه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 11ی ته‌مموزی 2018، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پاراستی ته‌ندروستی هه‌ولێر ئه‌و گرته ڤیدیۆیه‌ی ره‌تكرده‌وه، كه له چه‌ند رۆژی رابردوو له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاوكراوه‌ته‌وه و تیادا ئاماژه به‌وه‌كراوه كه ئه‌و ئاوانه‌ی له بتڵكراون، شیاونین بۆ خواردنه‌وه.
له روونكردنه‌وه‌كه‌دا، ته‌ندروستی هه‌ولێر ره‌تیده‌كاته‌وه ئاوی هه‌ولێر كێشه‌ی هه‌بێت و ده‌شڵێت "به‌رده‌وام له‌لایه‌ن تیمه گه‌ڕۆكه‌كان چاودێری ئاوی هه‌ولێر كراوه‌و هیچ كێشه‌یه‌ك له خوارنه‌وه‌ی ئاوی شاره‌كه‌دا نییه".
رونكردنه‌وه‌یه‌ك له به‌ڕێوبه‌رایه‌تی كاروباری پاراستنی ته‌ندروستی هه‌ولێره‌وه
دوابه‌دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی گرته‌یه‌كی ڤیدێۆی له تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان سه‌باره به نه‌شیاوی ئاوی خواردنه‌وه‌ی لهبتڵكراو، دوای لێكۆڵینه‌وه‌ی وردمان بۆ ئه‌و بابه‌ته ده‌مانه‌وێت هاووڵاتیان دڵنیابكه‌ینه‌وه له ڕاستی و دروستی ئه‌و بابه‌ته به‌م شێوه‌یه:
1.به‌ڕێوبه‌رایه‌تی كاروباری پاراستنی ته‌ندروستی به‌شی چاودێری ته‌ندروستی سه‌لامه‌تی خۆڕاك و هۆبه‌ی چاودێری ئاوی خواردنه‌وه به به‌رده‌وامی به پێی پرۆگرامی پێشینه و له‌ناكاو هه‌ڵده‌ستن به‌سه‌ردانیكردنی گشت سه‌رچاوه‌كان و پرۆژه و كارگه‌كانی ئاو.
2.پشكنینی ئاو ده‌بێت له‌گشت ڕوویه‌كه‌وه به‌پێی ستاندارتی ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی (WHO) بێت، ئه‌وه‌ی له‌و گرته ڤیدێۆییه بڵاو بووه‌ته‌وه و ده‌رده‌كه‌وێت ئامێرێكی بچوكی ده‌ستییه، كه بۆ خوێندنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی خوێییه تواوهكان (TDS) به‌كاردێت، كه ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ڕێژه‌كه‌ی دیاریكردوه له نێوان (0 – 1000) PPMـه واته ئه‌وه‌ی ده‌رده‌كه‌وێت و پشكنینی بۆ كراوه به پێی ئامێره‌كه له‌ناو ستاندارته و دروسته و هیچ گرفتێكی ته‌ندروستی بۆ مرۆڤ نییه.
3.ئه‌و هاووڵاتیه‌ی كه گرته ڤیدێۆییهكهی تۆمار كردوه، ئه‌گه‌ر هیچ مه‌رامێكی تایبه‌تی و نه‌شاراوه‌ی له بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و ڤیدیۆیه نه‌بێت، ده‌بوایه زۆر به ئاشكرا ڕوخسار و ناونیشان و پسپۆڕییه‌كه‌ی خۆی ده‌ربخستایه نه‌ك به‌چه‌ند وشه‌یه‌كی نازانستی ئه‌و گرته ڤیدێۆییه‌ی بڵاوبكردایه‌ته‌وه، و ده‌شی توانی سه‌ردانی به‌ڕێوبه‌رایه‌تیمان بكات بۆ دڵنیابوونه‌وه له دروستی و شیاوی ئاوی خواردنه‌وه‌كان.
4.به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ته‌ندروستی هه‌ولێر به‌چه‌ندین تیمی تایبه‌تی گه‌ڕۆك به پرۆگرامی تایبه‌تی ڕۆژانه و ته‌نانه‌ت له ڕۆژانی پشوو چه‌ژنه‌كانیش هه‌ڵده‌ستن به چاودێریكردن و وه‌رگرتنی نمونه‌ی ئاو له‌گشت سه‌رچاوه جۆراوجۆره‌كان و كارگه‌كانی ئاوی خواردنه‌وه بۆ ئه‌نجامدانی پشكنینی تاقیگه‌ی فیزیایی و به‌كتریۆلۆجی و كیمیایی بۆ دڵنیابوون له جۆره‌كه‌ی، وه له‌كاتی سه‌رهه‌ڵدانی هه‌ر جۆره گرفتێك ده‌ست به‌جێ ئاگاداری لایه‌نه په‌یوه‌ندی داره‌كان ده‌كرێته‌وه بۆ نه‌هێشتن و چاره‌سه‌ركردنی و هیچ كێشه‌یه‌ك له ئاوی هه‌ولێر نییه.
بەشی ڕاگەیاندن و پەیوەندیەکان لە به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی هه‌ولێر