سبەی پارتی و یەكێتی كۆدەبنەوە

هەواڵ / کوردستان :: 11/07/2018‌ :: 369‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عیسا عەبدولقەهار
سبەی پێنجشەممە 12ی تەمموز، هەردوو مەكتەبی سیاسی یەكێتی و پارتی لەهەولێر كۆدەبنەوە و تاوتوێی كارنامەیەكی هاوبەش بۆ شێوازی بەشداری لە حكومەتی داهاتووی عێراق دەكەن.

سەعدی پیرە، وتەبێژی مەكتەبی سیاسی یەكێتی بەدواڕۆژی راگەیاند "لەكۆبوونەوەكەی سبەی لەگەڵ پارتی تاوتوێی پێكهێنانی كارنامەیەكی هاوبەش دەكرێت بۆ بەشداریكردن لەحكومەتی داهاتووی عێراق".

وتیشی "ئێمە خوازیارین سەرجەم حزب و لایەنەكانی كوردستان بەشداری كارنامەكە بكەن بۆئەوەی یەكڕیزی و یەكدەنگی كورد لە عێراق بەهێز تر بێت".

هەفتەی رابردوو یەكێتی و پارتی كۆبوونەوەو بڕیاریاندا دوو لیژنە بۆ سەردانی بەغدا پێكبهێنن و لەگەڵ لایەنە شیعە و سوننەكان كۆببنەوە و بۆچوونی هەردوولایان لەسەر شێوازی بەشداریكردنیان لە حكومەتی داهاتووی عێراق بگەیەنن.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure